بەهاى دۆلار و زێڕ بەرزبوونەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٨٨ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧١ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بەجێگیرى مایەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٢ هەزار ٩٤٠ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٥٧ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٢ دۆلار و ٩٤ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بەبڕى یەک هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٠٤ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٨ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە  ١٤٨هەزار و ٢٥٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٧ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٧٧ هەزار دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە چوار ملیۆن و ٩٨٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٢٢٧ لیرەى تورکى.

ئ.م

Comments are closed.