پارتی چەپی سەوز، تولای حاتەمئۆغلەری، وەک کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرد و ناوەکەشی پێشکەشی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە.
دوێنێ، هەریەکە لە پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز، محەممەد تریاکی و گوڵستان کلیجەک، ڕایانگەیاند، پەرلەمانتار تولای حاتەمئۆغلەر وەک کاندیدی پارتەکە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاری کراوە و داواکارییەکەش بۆ ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرزکراوەتەوە.
محەممەد تریاکی لەبارەی ئەو بڕیارەی پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاندووە، ڕەنگە هیچ کام لە لایەنە سیاسییەکانی نێو پەرلەمان لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕێککەوتن و کۆبوونەوەیان ئەنجام نەدابێت، بەڵام ئەگەر لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی پەرلەماندا ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە نەبێت ئەوا دەبێتە جێی نائومێدی.
وتیشی: بۆ ئەوەی کاندیدەکەمان زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت، وەک پارتی چەپی سەوز لە ئێستاوە دەست دەکەین بە کارکردن بۆ بەدەستهێنانی کۆدەنگی بۆی.
ش. ئـ
Comments are closed.