بانکى ناوەندى عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٣٤ ملیۆن و ٢٦٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٧ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٦ ملیۆن و ١٨٠ هەزار و ٢٦٨ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٣٤ ملیۆن و ٢٦٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو بڕە ٣٧ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٦ ملیۆن و ١٨٠ هەزار و ٢٦٨ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە چوار مانگە بەرزبونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى ئاستێکى پێوانەى تۆمارکردووە و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیانى بە دواى خۆیدا هێناوە.
ئ.م
Comments are closed.