هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هاوکارییەكانیان بۆ كامپی ئاوارەكان ڕاگرت

ئەندامێكی لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کامپی ئاوارەکان کشاونەتەوە و هیچ هاوکارییەکیان نەماوە و دەشڵێت: لەم ساڵدا زیاتر لە ٢٩ هەزار ئاوارە لە سلێمانییەوە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی: لەئێستادا هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کامپی ئاوارەکان کشاونەتەوە و هیچ هاوکارییەکیان نەماوە.

دەشڵێت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ٢١ـی ئایار، ٥٧٦٧ خێزان کە دەکاتە ٢٩٣٥١ کەس، ئاوارەی ناو کامپەکان و دەرەوەی کامپەکان و ناو شاری سلێمانی گەڕاونەتەوە شارەکانی خۆیان لە دیالە و ئەنبار و بابل و بەغداو موسڵ و کەرکوک و سەلاحەدین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکارنامەی حکومەتی عێراق ماوەی شەس مانگ دانراوە، بۆ کۆتایی پێهێنان بەکێشەی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ شارەکانی خۆیان، بەڵام وادەکە تێدەپەڕێ و کامپی ئاوارەکان وەک خۆی ماوەتەوە.

س.س

Comments are closed.