ناوەندی هەواڵەکان
لە گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، “نومان كورتوڵموش” به سه‌رۆكی خولی ٢٨ـی په‌رله‌مانی توركیا پەرلەمانتار هه‌ڵبژێردرا.
ئەمڕۆ پەرلەمانى تورکیا دووەم کۆبوونەوەى خۆی ئەنجامدا بەمەبەستى هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرانی پەرلەمان، لە گەڕی یەکەم و دووەمدا سەرۆکى پەرلەمان نەیتوانى زۆرینەى دەنگەکان بەدەست بهێنێت، بۆیە لەگەڕی سێیەمدا سەرۆکى پەرلەمان دەرچوو کە لە ئاکەپەیە.
له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیادا، هیچ كام له کاندیدەکان نه‌یانتوانی ٤٠٠ ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن و ببنه سه‌رۆكی پەرلەمان، نومان كورتوڵموش ٣٢١ ده‌نگی بەدەستهێنا، ته‌كین بینگۆل په‌رله‌مانتاری ئه‌نقه‌ره‌ی جه‌هه‌په ١٣١ ده‌نگی بەدەستهێنا.هەروەها، تولای هاتیمۆغوڵڵاری ئۆروچ په‌رله‌مانتاری ئادانای پارتى چەپی سەوز ٥١ ده‌نگ و جیهان پاچاجی په‌رله‌مانتاری ئەستەنبوڵی ئیی پارتی ٤١ ده‌نگ و مسته‌فا یه‌نه‌رئۆغڵو په‌رله‌مانتاری ئەستەنبوڵی ده‌ڤا ١٥ ده‌نگ و سهراپ یازجی ئۆزبودون په‌رله‌مانتاری ئانتاڵیای پارتی ئاینده ٢١ ده‌نگ و جان ئاتالای په‌رله‌مانتاری هاتای پارتی كرێكارانی توركیا سێ ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا و سێ ده‌نگیش پووچه‌ڵ بوون.
له ده‌نگدانی گه‌ڕی سێیەمدا بە دەنگی ٥٨٦ په‌رله‌مانتار “نومان كورتوڵموش” بووە ٢٨یەمین سەرۆک پەرلەمانی تورکیا.
نو‌عمان کورتوڵموش لە ٢٣ی ٣ی ١٩٥٩ لە پارێزگای ئۆردو لەدایکبووە و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بەڕێوەبردنی کار. مامۆستای زانکۆ بووە و بۆ سێ خولیش ئەندامی پەرلەمانی تورکیا بووە، زمانەکانی تورکی و ئینلگیزی دەزانێت.
نو‌عمان کورتوڵموش جێگری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپەیە و لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠ سەرۆکی پارتی سەعادەت بووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٢ دامەزرێنەری سەرۆکی پارتی دەنگی گەل بووە و دواتر لە ساڵی ٢٠١٢ پەیوەندی بە ئاکەپەوە کردووە.
نو‌عمان ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بووە و دواتر لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ وەزیری کولتور و گەشتوگوزار بووە.
رۆژی ١٤ی ئایاری ڕابردوو هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان و سەرۆکایەتى تورکیا بەرێوەچوو، رۆژی ٢٨ی ئایاریش هەڵبژاردنى گەڕی دووەم بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوە چوو کە تێیدا ئەردۆغان بووە سەرۆک کۆماری ١٣یەمینى تورکیا.
ه.ح
Comments are closed.