ڕۆژەڤ

-ئەمڕۆ دووەم (کۆڕبەندی  ئابوری سلێمانی) لە شاری جوانى سلێمانی  کاتژمێر ١١ بەڕێوە دەچێت.

-کاتژمێر ٥ی ئێوارە پەیمانگای (هونەرە جوانەکانى سلێمانی نوێی ناحکومی) کۆنسێرتى خویندکارانى بەشی موزیک لە هۆڵی تەلاری هونەر ڕێکدەخات.

-لەپارکی ئازادی شاری سلێمانی کاتژمێر ٥ی ئێوارە (شاکاری گڵجۆشی قانع) پەردەى لەسەر لادەدرێت کە لەلایەن وەزارەتى  ڕۆشنبیریەوە سپۆنسەر کراوە.

– پەرلەمانى عێراق بۆ پەسەندکردنى پڕۆژە یاسای بودجە کۆدەبێتەوە.

-دابەزینى بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار لە تورکیا تا دێت زیاتر دەبێت.

-سوتانی دەغڵ و دانى جوتیاران لەناوچە جیاوازەکانى هەرێم و سنوری ناوچە دابڕاوەکان بەردەوامە.

-بۆردومان و هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمی پاراستنى میدیا زیادی کردوە.

Comments are closed.