هونەرگەى وڵات ئەمجارەیان کلیپێکی نوێی سەرنجڕاکێش بەناوی “لە قامیشلۆ لەبەر دەرگا” بۆ هەواداران و گوێگران بڵاوکردەوە.
ئیبراهیم فەقێ ڕایگەیاند، ئەو کلیپە نوێی باسی بیرەوەرییەکانى شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان و پێکهاتەکانى شارەکە دەکات، کلیپەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى هونەرگە بڵاوکراوەتەوە.
شێرۆ هیند کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووه و موزیکەکەی لەلایەن مەحمود بەرەزی دانراوە، کلیپەکە وەکو هەموو کارەکانى دیکەى هونەرگەى وڵات ژمارەیەک کەس تێیدا بەشدارن و ڕۆڵ دەبینن.
ئەم کلیپە لە ۷ی حوزەیران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و خەڵکێکی زۆر لە هەژماری خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاویان کردوەتەوە.
ئیبراهیم فەقێ کە ئامادەکاری کلیپەکەى کردوە بە میدیاکانى وتووە، کلیپەکە باس لە بیرەوەرییەکان و پێکهاتەکانى شاری قامیشلۆ دەکات، هەروەها باسی کۆمەڵێک ڕووداو دەکات کە لەناوچەکانى سەر بە قامیشلۆ ڕوویانداوە لە کلیپەکەدا خراونەتە ڕوو.
ئاماژەى بەوەشکردوە، کلیپەکە بەشێوەیەکى کەیفخۆشی دروستکراوە و ئاماژە بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مۆسکۆ و پاریس و ڕۆما دەکات کە وەک شارە کۆنەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە مێژوویی و کۆنن بەبیر دێنێتەوە.
ئامادەکاری کلیپەکە دەلێت: بەم کلیپە دەمانەوێت باسی ڕووحی ژیان بکەین لە شاری قامیشلۆ و شارەکانى دیکە، هەروەها هەست و پاکی خەڵکی شارەکەمان دەرخستووە.
هـ.ح
Comments are closed.