دوایین زانیاری لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق

بڕیارە كاتژمێر ٨ـی ئەمشەو لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بەو گۆڕانكاریانەی لەناو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ئەنجامدراون كۆببێتەوە و دوا سیغەی پرۆژەیاساكە پەسەند بكات.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: كاتژمێر ٨ـی ئەمشەو لیژنەی دارایی بۆ پەسەندكردنی دوا سیغەی پرۆژەیاسای بودجە كۆدەبێتەوە، لەو كۆبونەوەیەشدا بڕیارە گۆڕانكاریەكان پەسەند بكرێن.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاربو کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ پەسەندكردنی بودجە كۆببێتەوە، بەڵام كۆبونەوەكەی بۆ کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەکی ئەمشەو دواخست، بەڵام بەهۆی لیژنەی داراییەوە جارێكی دیكە كۆبونەوەكە دوادەخرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز لەئەنجامی گفتوگۆی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە كوردیەكان گۆڕانكاری لە ژمارەیەك بڕگەی ماددەكانی ١٣ و ١٤ـی پرۆژەیاسای بودجە تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان كراوە، یەكێك لە گۆڕانكاریەكانیش كردنەوەی دو هەژماری بانكیە یەكێكیان بۆ داهاتی هەرێم، ئەویتریان بۆ پشكی هەرێم.

ر.س

Comments are closed.