ناسنامەی ئەندامەکەی میزۆپۆتامیا کە هەوڵی تیرۆرکردنی درا ئاشکرا بوو

بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم نوسینگەی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، تەقە لە ئەندامێکیان کرا و بە نۆ فیشەک هەوڵی تیرۆرکردنی درا، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسە ناوی حوسێن ئاراسانە و پەنابەری سیاسییە و ساڵانێکە لە شاری سلێمانی دەژی.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا کە تەقەی لێکراوە، پەنابەری سیاسیی باکووری کوردستانە و  ساڵانێکە لە شاری سلێمانی دەژی.

ناوی تەواوی حوسێن ئاراسان’ـە و لە ساڵی ١٩٧٨ لە ئیزمیر لە دایک بووە و خەڵکی شاری ماردین بووە .

حوسێن ئاراسان لە ئێستادا بریندارە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشک دایە.

ب.گ

Comments are closed.