پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایگەیاند هێرشی چەکداریی کراوەتە سەر نوسینگەکەی
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەید، لە پارێزگای بابل لەلایەن باندێكەوە كە دەزگاكانی حكومەت پاڵپشتیان دەكات، هێرشی چەكداریی كراوەتە سەر نووسینگەكەی و دەشڵێت: ڕژانی خوێنی هەر هاوڵاتییەکی عێراق لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكاندایە و داوای لە حكومەت كردووە سەلامەتییان بۆ دابین بكات.
یاسر حوسێنی، پەرلەمانتاری عێراق، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە هۆڵی پەرلەمان بەئامادەبوونی پەیامنێری ڕۆژنیوز ئەنجامدا و ئاشكرای كرد، لە نوسینگەكەی خۆی لە پارێزگای بابل هێرشی چەكداریی كراوەتە سەر.
یاسر حوسێنی ڕایگەیاند، لەكاتێكدا ئێمە هەوڵی پەسەندكردنی بوودجە داین، لە نووسینگەكەم لە پارێزگای بابل هێرشێكی چەكداریم كراوەتە سەر لەلایەن باندە تاوانكارییە نایاساییەكانەوە، كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، دەشڵێت، ئەوانە لە زیندانەكان هەڵاتوون و لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە داڵدەدراون.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش كرد، داوام لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد، پارێزگاری لە هاوڵاتیانی شارۆچكەی كوت بگرێتە ئەستۆ، بەڵام بەداخەوە ڕێوشوێنی پێویست نەبووە، ئەو چەتانەش بەردەوام لە ناو شارۆچكەكەدا دەسوڕێنەوە، هەروەها هیچ ترسێكیان لە حكومەت نیە.
لەكۆتایدا كۆنفرانسەكەدا وتی، داوای لە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەم، ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان بگێڕێت، هەروەها ڕژانی خوێن هەر كەسێك لە عێراق لە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەكاندایە، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم باندە لەلایەن لایەنێكی سیاسییەوە پاڵپشتی دەكرێت.
هـ.ئ
Comments are closed.