چیفتیورەک: نابێت زمانێک بەکار بهێنرێت دوژمنان دڵخۆش بکات

پەرلەمانتاری وانی پارتی چەپی سەوز ئاماژە بەوە دەکات، کادر و جەماوەری هەدەپە لە گوندەکانەوە تا ناوەندی شارەکان بە وردی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵدەسەنگێنن و دەشڵێت: دەبێت زمانی تۆمەت بەخشینەوە و زمانێک کە بەدڵی دوژمنە بەکارنەهێندرێت.

سینان چیفیورک پەرلەمانتاری وانی پارتی چەپی سەوز لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و قۆناغی نوێ و ئەرک و رۆلی داهاتوویان لە خەبات و تێکۆشانى گەلی کورد، لە ڕێگای ئاژانسی فوراتەوە خوێندنەوەى بۆ دۆخەکە کرد.

چیفتیورەک سەرەتا وتی: ئەردۆغان جارێکیتر دەیەوێت هەم رۆڵی دەسەڵاتداری و هەم رۆڵی ئۆپۆزسیۆن بگێڕێت، دەیەوێت ئۆپۆزسیۆنی تایبەت بە خۆی دروست بکات، بەڵام بە هۆی قەیرانی ئێستای سیاسی و ئابوری ئەستەمە بتوانێت ئەوە جێبەجێ بکات.

چیفتیورەک بە بیری هێنایەوە کە ئەردۆغان لە مەراسیمی سوێندخواردنەکەیدا، وتی، ئەگەر دڵی هەندێک شکاوە و زویر بوون با بێن و ڕێکبکەوین، بەڵام گەلی کورد ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا باسی لە ئاشتی کردووە، ئێستا ئەگەر ئەردۆغان دەیەوێت لەگەڵ گەلی کورد ڕێککەوێت دەبێت چەند کارێک بکات.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتى چەپی سەوز باسی لەوە کرد، دەبێت ئەرکی سەرۆک شارەوانییەکان بگەڕێنێتەوە، سۆیلو بۆ جیهانی ئاشکرا کردبوو کە بە چی شێوەیەک قەیوومیان دانابوو، دەبێت ٧٩ ڕۆژنامەوانی زیندانی ئازاد بکرێن.

هەروەها دەشڵێت: دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری دژواری سەر بەڕێز ئۆجالان بهێندرێت و کۆتاییش بە سیاسەتی هەڵاواردن و جیاکاری بهێندرێت،  کە بەرامبەر خەڵکی عەلەویمان پەیڕەودەکرێت و دەستبەجێ داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێن.

بەوتەى پەرلەمانتارەکەى پارتى چەپی سەوز تا ئەوانە جێبەجێ نەکرێن بێواتایە کە باس لە ئاشتی بکرێت،پێشیوایە کە بوونی وەزیری بە ڕەچەڵەک کورد لە ناو ئەنجومەنی وەزیراندا گرنگ نییە.

چیفیورەک ئەوەی خستەڕوو، ئەردۆغان وتەی بە بەهێزکردنی برایەتی هەزار ساڵە هەوڵیدا پەیام بۆ کوردان بنێرێت و بەم جۆرە بەردەوام بوو، بەڵام برایەتی بەم جۆرە نابێت، ئەگەر دەیەوێت ببێتە برا دەبێت ئەو کاتە لە دەستوری هەمیشەییدا هەبوونی گەلی کورد قبووڵ بکات و پەروەردە بە زمانی زگماکی بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و ئەوە ڕابگەیەندرێت.

ئەو پەرلەمانتارەى وانی پارتى چەپی سەوز وتیشی: ئەردۆغان دەڵێت، لە وڵات ئاشتی، لە جیهان ئاشتی، بەڵام ئەردۆغان لە دوو بەشی کوردستان لە پێشەی داگیرکەریدایە، ئەگەر ئاشتی دەوێت ئەو کاتە دەبێت هێزە سەربازییەکانی لە هەرێمەکانی کوردان بکشێنێتەوە.

سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش چیفیورەک ئەوەی خستەڕوو، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ١٤-٢٨ی ئایار لەناو کادر و جەماوەری هەدەپەدا بە بەرفراوانی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، لە بناغەوە، لە گوندەکانەوە تا شارەکان دەبێت ئێمە گفتوگۆ بکەین لەبارەیەوە.

هەروەها لەکۆتایشدا وتی: دەبێت ستراتیژ و تاکتیکی سیاسەت هەڵبسەنگێندرێت، کاتێک ئەوە کرا دەبێت کەس و کەسایەتیەکان نەکرێنە ئامانج، کێ دەبێت با ببێت دەبێت زمانی تۆمەتبەخشینەوە بەکارنەهێدریت، سیاسەتی کورد کاتێک باس لە کەموکوڕییەکانی خۆی دەکات دەبێت زمانێکی بەو جۆرە بەکاربهێنێت کە دوژمن پێی دڵخۆش نەبێت، دەبێت ببێتە مایەی هەڵگرتنی هەنگاوێک بۆ گەلەکەمان.

هـ.ح

Comments are closed.