جارێکیتر داوای ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالاندا کرا

خانەوادەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاریی گشتتیان کرد.

٢٧مانگە هیچ زانیاریەک لە بارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە، محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان و مەزڵوم دینچ، پارێزەرەكەی، لەگەڵ عەلی كۆنار برای عومەر خەیری كۆنار، پۆڵاد یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشكی وەیسی ئاكتاش، كە لە زیندانی ئیمراڵیدان، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسایان كرد.

خانەوادەکانیان لە ڕێگەی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا، داواكارییان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی كرد.

لە ٢٥ـی ئازاری ساڵی ٢٠٢١ـەوە، هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە.

پارێزەرانی لە ٢ـی ئایاردا ڕایانگەیاند: “سەرەڕای چەندین سەردان و هەوڵی خێزانەکان و پارێزەرەکانیان، ئاگاداری بارودۆخ و تەندروستی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و هەر سێ زیندانیەکەی دیکەی ئیمراڵی نین، ئەم دۆخەش هەموو کۆمەڵگای نیگەران کردووە.”

ب.ق

Comments are closed.