ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ٦٢ واژۆییان كۆكردەوە، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی تایبەت لەسەر قەیرانی ئاو، هەروەها داوای ئامادەبوونی چوار وەزیری پەیوەندیداریش دەكەن.
پەیامنێری ڕۆژنیوز لە بەغداد ڕایگەیاند، لە گەرمەی ململانێكان و هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، چەندین پەرلەمانتاری عێراق واژۆ بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە قەیرانی ئاو كۆ دەكەنەوە.
پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ٦٢ واژۆیان كۆكردەوە، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی لەسەر قەیرانی ئاو.
ئاماژەی بەوەشكرد، داواش دەكەن لە دانیشتنەكەدا هەر چوار وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، كشتوكاڵ، كاروباری دەرەوە و پلاندانان ئامادە بن.
دەوڵەتی داگیركەری تورك ئاوی ڕووباری دیجلە لە ڕێگەی بەنداوی ئیلیسۆوە دەگرێتەوە، لە هەمانكاتدا ئاوی ڕووباری فورات لە ڕێگەی بەنداوی ئەتاتوركەوە دەگرێتەوە، دەوڵەتی تورك ماوەی پێنج ساڵە پشكی ئاوی سووریا و عێراق بە ڕێژەی ٦٠٪ بۆ ٧٠٪ لە ڕووبارەكانی دیجلە و فورات دەدزێت، ئەمەش كاریگەریی لەسەر ژیانی ملیۆنان كەس دروستكردووە.
هـ.ئ
Comments are closed.