بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، تەقە لە ئەندامێکیان کرا و بە نۆ فیشەک هەوڵی تیرۆرکردنی درا.
بەیانی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر ١٠:٣٠خولەک، هێرشێکی چەکداریی لەبەردەم دەرگای نووسینگەی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لە شاری سلێمانی ئەنجامدراو و هەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامێکی ڕێکخراوەکە درا.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی تا ئێستا بکەری هێرشەکەی ئەمڕۆ دەستگیرنەکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن
ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا کە تەقەی لێکراوە، پەنابەری سیاسیی باکووری کوردستانە و ساڵانێکە لە شاری سلێمانی دەژی، ناوی تەواوی حوسێن ئاراسان’ـە و لە ساڵی ١٩٧٨ لە ئیزمیر لە دایک بووە و خەڵکی شاری ماردین بووە .
بکوژەکە بەمەبەستی تیرۆرکردنی نۆ فیشەکی تەقاندووە و سێ فیشەک بەر جەستەی حوسێن ئاراسان کەوتووە و بەسەختی بریندار بووە، دواتر هەڵهاتووە.
ر.س
Comments are closed.