سەرۆکی فراکسیۆنی یەنەکە: ئەمشەو بودجە پەسەند دەکرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەنەکە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیران پەیوەندی بەسەرۆكی فراكسیۆنەكانەوە كردوە و داوایكردوە، بودجە تێپەڕێنن، رێكەوتنیش لەنێوان لایەنەكان هەیە و ئەمشەو بودجە پەسەند دەكرێت.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەنەکە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندی لەگەڵ هەموو سەرۆك فراكسیۆن و كوتلەكانی پەرلەمان ئەنجامداوە، هەوڵەكانیشی خستۆتەگەڕ بۆئەوەی رێكارەكانی پەسەندكردنی بودجە تەواو بكرێن و دەنگی لەسەر بدرێت.

وتیشی: كۆبونەوەی نوێنەرانی یەكێتی و پارتی لەگەڵ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆبونەوەیەكی باش بو، رێكەوتنیش لەنێوان لایەنەكان هەیە كە ئەمشەو دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بدرێت و پەسەندبكرێت.

ئاشكراشیكردوە، سەرجەم كوتلە و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەگەڵ ئەوەدان ناكۆكیەكان تێپەڕێنن و چارەسەری كێشەكان بكەن، بۆئەوەی بەزۆرینەی دەنگ بودجە تێپەڕێندرێت و چیتر دوانەكەوێت.

 

ر.س

Comments are closed.