بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم نوسینگەی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، تەقە لە حوسێن ئاراسان کرا و لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی لە ژێر چاودێری چڕدایە .
ئەمڕۆ حوسێن ئاراسان، ئەندامی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا دوای ئەوەی بە نۆ فیشەک هەوڵی تیرۆرکردنی درا، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە ژێر چاودیری چڕدایە و پێویستی بە خوێنی AB+ هەیە .
ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی چارەسەری بۆ دەکرێت، بەلام دۆخی تەندروستی ناجیگیرە و لەژێر چاودێری چڕدایە و توشی خوێنبەربوونی ناوەکی هاتوە، پێویستی بە خوێنە لە جۆری AB+ و بانگەوازێک کراوە بۆ خەڵکی دانیشتوانی سلێمانی تا خوێن ببەخشن لە بانکی خوێنی سلێمانی .
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا کە تەقەی لێکراوە، پەنابەری سیاسیی باکووری کوردستانە و ساڵانێکە لە شاری سلێمانی دەژی.ناوی تەواوی حوسێن ئاراسان’ـە و لە ساڵی ١٩٧٨ لە ئیزمیر لە دایک بووە و خەڵکی شاری ماردین بووە ، حوسێن ئاراسان لە ئێستادا بریندارە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشک دایە.
ر.س
Comments are closed.