حسێن ئاراسان لە نەخۆشخانەدا شەهیدبوو

حسێن ئاراسان ئەندامی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، دوای ئەوەی بەیانی دوێنێ لە شاری سلێمانی تەقەی لێکراو و سێ فیشەکی بەرکەوت، پاش مانەوەی کەمتر لە ١٧ کاتژمێر لە نەخۆشخانەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەهیدبوو.

بەیانی دوێنێ نزیک کاتژمێر ١٠:٣٠خولەک، هێرشێکی چەکداریی لەبەردەم دەرگای نووسینگەی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا و هەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامێکی ڕێکخراوەکە درا.

ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا کە تەقەی لێکرا، پەنابەری سیاسیی باکووری کوردستان بوو، ساڵانێکە لە شاری سلێمانی دەژی، ناوی تەواوی حسێن ئاراسان’ـە و لە ساڵی ١٩٧٨ لە ئیزمیر لە دایک بووە و خەڵکی شاری ماردین بووە .

حسێن ئاراسان پاش مانەوەی کەمتر لە ١٧کاتژمێر لەنەخۆشخانەی و لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر ٠٤:٠٠ گیانی لەدەستدا و شەهیدبووو.

ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانیش تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژەکەیەوە نەدرکاندووە.

ئەمە یەکەم هەوڵی تیرۆری سیاسیی نییە لە سلێمانی، بەڵکو لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا ئەمە شەشەم هەوڵی تیرۆر کردنە و تەنیا لەماوەى دوو ساڵی ڕابردوودا پێنج  وڵاتپارێز و ئازادیخواز لە باشوری کوردستان شەهید کراون.

ب.گ

Comments are closed.