ڕۆژەڤ

– پاش مانەوەی کەمتر لە ١٧کاتژمێر لەنەخۆشخانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، حسێن ئارسان ئەندامی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، کە دوێنێ لە شاری سلێمانی بە فیشەک هێرش کرایە سەری شەهید بوو.

– کۆمەڵەی ڕووناکبیریی وکۆمەڵایەتی یارسان کاتژمێر ٤ی ئێوارە خەڵاتی رێزلێنان بە حەوت هونەرمەند لە تەلاری هونەر دەبەخشێت.

– کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر، گفتوگۆیەکی کراوە، سەبارەت بە ڕێنمایی ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٢٣ـی وەزارەتی ڕۆشنبیری تایبەت بە ڕێکخستنی کاروباری میدیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

– شەوی ڕابردوو لە پەرلەمانی عێراق بڕگەی ١٢ و ١٣ی تایبەت بە پشکی هەرێم لە بودجەدا پەسەند کرا و دەنگدان بە هەر یەکە لە ماددەکانی ١٤، ١٥، ١٦، ١٧، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا دواخرا و دەنگ بە مادەی ١٨ درا، پێدەچێت ئەمڕۆ کۆبوونەوە کۆبوونەوەی لەسەر بکەن.

– مادەی ١٤ تایبەتە بە داهاتی نەوت، هەژماری بانکی، دەسەڵاتی خەرجکردن، کێڵگەکانی نەوتی کەرکووک و نەینەوا و پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران. هەروەها لە بڕگەیەکی دیکەی مادەکەدا باس لە بەڕێوەبردنی دەروازەکان و مامەڵەی حکومەتی عێراق لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

Comments are closed.