لە تورکیا تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا

کەمێک بەر لە ئێستا، لە کارگەیەکى بەرهەمهێنانى رۆکێت و تەقەمەنى لە ناوچەى لە ئەلماداغ لە ئەنقەر تەقینەوەیەکى بەهێز ڕوویدا و هۆکارى تەقینەوەکەش تا ئەم ساتە نەزانراوە.

بەشێک لە میدیاکانى تورکیا بڵاویان کردەوە، کەمێک بەر لە ئێستا لە کارگەیەکى بەرهەمهێنانى رۆکێت و تەقەمەنى لە ناوچەى لە ئەلماداغ لە ئەنقەر تەقینەوەیەکى گەورە ڕوویدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستاشدا تیمەکانى تەندروستى و هێزێکى ئەمنى زۆر چونەتە شوێنى ڕووداوەکە و تا ئەم ساتەش هۆکارى تەقینەوەکە نەزانراوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەهۆى ڕووداوەکەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکى دیکەش برینداربوون.

ئ.م

Comments are closed.