ئاسۆ مامەند: وەرگرتنەوەی بارەگایەک بۆ پەدەکە لە کەرکوک زەحمەت بووە

 ناوەندى هەواڵەکان

ئەندامێکى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسیی یەنەکە ڕایگەیاند، پەدەکە باسی ئەوەیان دەكرد، كە بەشكۆوە دێنەوە کەرکوک، بەڵام لە ئێستادا وەرگرتنەوەی بارەگایەک بە زەحمەت دەزانن، دەشڵێت: بڕیارمانداوە رووبەڕووی هەموو کەموکورتییەکان بینەوە.

میدییاى فەرمى یەنەکە لە زارى ئاسۆ مامەند، ئەندامى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسی یەنەکە بڵاوى کردووەتەوە “برادەرانی پارتی باسی ئەوەیان دەكرد، كە بە شكۆوە دێنەوە کەرکوک، بەڵام ئێستا وەرگرتنی بارەگایەك بەزەحمەت دەزانن”.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو ئەندامەى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسیی یەنەکە باسی لەوەکردووە، “هەندێک کەس موزایەدە دەکەن، بەڵام بڕیارمانداوە رووبەڕووی هەموو کەموکورتییەکان ببینەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە پێشتردا چەندین جار بەرپرسانى پەدەکە ڕایانگەیاندووە، دەچنەوە شارى کەرکوک و ئەو بارەگایانە وەردەگرنەوە، کە لە دواى ڕووداوەکانى ١٦ـی ئۆکتۆبەر چۆڵیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بارەگایەکیان پێ نەدراوەتەوە.

ئ.م

Comments are closed.