ناوەندى هەواڵەکان
بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، کۆی گشتی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکەکەیانەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڕی یەک ملیار و ٩٦ ملیۆن و ٢١ و ١٥٩ دۆلاریان فرۆشتووە، کە بە تێکڕاى ڕۆژانە دەکاتە ٢١٩ ملیۆن و ٢١٤ هەزار و ٢٣١ دۆلار.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى بانکى ناوە ندى عێراقدا ئەوەخراوەتەڕوو، بەراورد بە هەفتەى پێشووتر فرۆشتنى دۆلار لەلایەن بانکەکەیانەوە کەمیکردووە .
جێگەى ئاماژەیە، ماوەى زیاتر لە چوار مانگە بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى ئاستێکى پێوانەى تۆمارکردووە و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیانى بە دواى خۆیدا هێناوە.
ئ.م
Comments are closed.