پۆلیسی سلێمانی: گەنجەکەی بەختیاری خۆی خنکاندووە

سلێمانى

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە یەکێک لە باخەکانی بەختیارى لەشاری سلێمانی تەرمی گەنجێکی تەمەن  ٢٢ ساڵ دۆزرایەوە، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتایەکان گەنجەکە خۆی خنکاندووە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی سلێمانی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، دوو ڕۆژ لەمەو پێش خێزانێک پەیوەندیان بە بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە کردووە و ئاگاداریان کردوونەتەوە، کە کوڕەکەیان دیار نەماوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، بە پێی وتەى کەسوکارەکەی ئەو گەنجە نەخۆشی دەروونی هەبووە و جارێکی دیکەش لەناو ماڵی خۆیاندا هەوڵی خۆکوشتنی داوە .

جێگەى ئاماژەیە، بەپێى زانیارییەکان، ئەو گەنجەى ئەمڕۆ تەرمەکەى لە سلێمانى دۆزراوەتەوە تەمەنى ٢٢ ساڵە .

ئ.م

Comments are closed.