فڕۆکەیەکی دەوڵەتی تورک لە قەندیل کەوتەخوارەوە

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی جۆری بەیرەقدار TB2ـی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، ئێوارەی ١٤ـی حوزەیران لە گۆڕەپانی شاخی ساڤاشی چیای قەندیل، لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کەوتە خوارەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی گەریلا، فڕۆکەکەی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە خوارەوە.

پارچەکانی فڕۆکە تێکشاکاوەکە، لەلایەن گەریلاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لەو دیمەنانەی کە ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویی کردووەتەوە، پارچەکانی فرۆکە تێکشکاوەکە دەبیندرێن و گەریلایەک دەڵێت: “فڕۆکەی بێفرۆکەوان لێرە کەم نابنەوە و بەردەوامن لە سووڕانەوە، بەڵام هاتووینەتە سەر لاشەی یەکێکیان”.

ب.گ

Comments are closed.