”هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت پێشه‌نگی تێكۆشانی ئازادیی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بوو”
ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا، كه ده‌وڵه‌تێكی شه‌ڕی تایبه‌ت و قڕكار و كۆمه‌ڵكوژكاره، له‌به‌رامبه‌ر به تێكۆشان و به‌رخۆدانی گه‌لی كورد و ته‌ڤگه‌ره شۆڕشگێڕه‌كه‌ی، بێچاره ماوه و گه‌یشتۆته ئاستی هه‌ره لاوازی خۆی. له‌لایه‌كه‌وه له ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه له دۆخی هه‌رە خراپی خۆیدا ده‌گوزه‌رێت و ڕوو له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه. رژێمی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په ئامانجه ستراتیژی و سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له‌ناوبردن و قڕكردن و تواندنه‌وه‌ی گه‌لی كورد و له‌ناوبردنی ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازه‌كه‌ی بووه و ئێستا هه‌ر به‌هه‌مان ئامانج به‌رده‌وامه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به دڕندانه‌ترین شێوه و به‌هه‌موو ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربازی و به رێككه‌وتن و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و به پشتیوانی و هاوكاری هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی كورد و چه‌ته چه‌كداره‌كان هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازه‌كه‌یی، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی ئامانجه‌كانی به‌دیبێنێت، به‌ڵكو گه‌لی كورد و په‌كه‌كه و رێبه‌ر ئاپۆ به به‌رخۆدانێكی مێژوویی و به فیداكارییه‌كی مه‌زنه‌وه شكستیان به پیلانگێڕیی و هێرشه‌كانی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په هێناوە و ده‌ستكه‌وتی مه‌زنیشی به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها بەرخۆدانی گه‌ریلا و ئه‌و زه‌بره مه‌زنانه‌ی له هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی داوه، ئه‌و تێكۆشانه‌ی گه‌له‌كه‌مان له گۆڕه‌پانی سیاسی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته مه‌زنه‌ی زیندانیانی ئازادیخواز به دروشمی “گۆشه‌گیری تێكده‌شكێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه، رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ین” زه‌بری مه‌زن به‌ر پیلانه‌كانی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له باكووری كوردستان و توركیا كه‌وت و سیاسه‌تی گۆشه‌گیرییان له‌سه‌ر ئیمراڵی تێك‌شكاند. وه‌ك بینرا له دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا فاشیزم پاشه‌شكه‌ی مه‌زنی به‌خۆیه‌وه بینی، هه‌م له باكووری كوردستان و هه‌میش له شاره مه‌زنه‌كاندا ئه‌و شكسته فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ی ته‌نگه‌تاو كرد. هه‌ڵبه‌ته هۆكاری بنچینه‌یی ئه‌و شكسته‌ش تێكۆشانی هێزه دیموكراتیخوازه‌كان به گشتی و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه به‌رخۆدان و تێكۆشانی گه‌لی كورد و ڕێبه‌ر ئاپۆ و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازه‌كه‌مان بوو.
هه‌روه‌ها له رۆژئاوای كوردستانیشدا، سه‌ره‌ڕای هاوكاری و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌لایه‌ك و له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌لایه‌كی تر و هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی چه‌ته چه‌كداره‌كان، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی به‌رخۆدانێكی مه‌زنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و گه‌لی كورد و گه‌لانی رۆژئاوا- باكووری سوریا بۆوه و شكستیان به داگیركردنی هه‌موو هه‌رێمه‌كه هێنا. له باشووری كوردستانیشدا هه‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی گه‌ریلاوه، هه‌میش ناڕه‌زاییه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌ڵكی باشوور دژ به داگیركاری و هه‌ڵمه‌تی بایكۆتی كاڵا و شتومه‌كی توركیا، شكستی به ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی داگیركردنی باشوور هێنا. هه‌موو ئه‌م شكستانه توركیای به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بردووه، له رووی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی به‌ره‌و ئیفلاسی یه‌كجاره‌كی بردووه.
ئێستا ڕژێمی توركیا، وه‌ك رژێمێكی شه‌ڕی تایبه‌ت، له لاوازترین دۆخی خۆی دایه. ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و ڕژێمه فاشیسته‌ی له‌سه‌ر پێ هێشتۆته‌وه ئه‌و شه‌ڕه تایبه‌ته‌یه كه به دژوارترین شێوه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
بۆیه ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په ده‌یه‌وێت هه‌م شكسته‌كانی خۆی بشارێته‌وه و هه‌میش زه‌برێك له گه‌لی كورد و ته‌ڤگه‌ره‌كه‌ی بدات. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پیلانی له‌ناوبردنی هه‌ڤاڵانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مانی به ئامانج وه‌رگرتووه. ئه‌مه‌ش به پشتیوانی و هاوكاری ده‌زگا ئیستخباراتییه‌كانی باشوور و هه‌ندێ لایه‌نی كوردی و كه‌سانی خائین و به‌كرێگیراو و سیخوڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئێستا ده‌زگای ئیستخباراتی توركیا (میت) له باشووری کوردستاندا به شێوه‌یه‌کی مەترسیدار کاری رێکخستنی ده‌کات. هه‌ندێک له‌م کاره رێکخستنیانه به ئاگاداری ده‌زگا ئیستیخباراتییه‌کانی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌ندێکیشیان به شاراوه‌یی ده‌کرێن. هه‌ندێک خائینیش هه‌ن که خۆیان بۆ پاره ده‌فرۆشن. ئه‌مه راستییه‌کی تاڵه. به‌ڵام که‌سانی وا بوونیان هه‌یه. شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌تیش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌چووه. هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت هه‌م میلیتانێكی خه‌ڵكی باشووری كوردستان بوو و هه‌میش ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتی كه‌جه‌كه بوو. له شه‌خسی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌تدا هه‌م بزووتنه‌وه‌ی ئازادی په‌كه‌كه و هه‌میش تێكۆشانی ئازادی گه‌ل به‌گشتی و خه‌ڵكی باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی به ئامانج گیراوه.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی پیلانی داگیركردنی باشوور له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت و جینۆسایدكاری توركیاوه پووچه‌ڵ بكاته‌وه هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت پێش شه‌هیدبوونی له‌ناو تێكۆشانێكی چڕ‌وپڕ دابوو له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی باشووردا. بێگومان شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت بۆ ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان و گه‌له وڵاتپاێزه‌كه‌مان به گشتی و خه‌ڵكی وڵاتپارێزی باشووری كوردستان زیانێكی زۆر مه‌زن بوو. به‌ڵام ڕاستینه‌ی په‌كه‌كه ڕاستینه‌ی شه‌هیدانه. رێبازی په‌كه‌كه و گه‌لی وڵاتپارێز رێبازی شه‌هیدانه، به‌های هه‌ره مه‌زنمانه. مسۆگه‌ر به خاوه‌ندارێتیمان له بیره‌وه‌ری و ئامانجه‌كانیان و به‌رده‌وامیدان به رێبازیان و گه‌یاندنی تێكۆشان و به‌رخۆدانیان به سه‌ركه‌وتن، ده‌توانین بڵێین نێزیكایه‌تی هه‌ره ڕاستمان بۆ شه‌هیدان كردووه.
بێگومان په‌كه‌كه بزووتنه‌وه‌ی شه‌هیدانه، له هه‌موو سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه‌كانی په‌كه‌كه و گه‌لی كورددا ڕه‌نجی شه‌هیدان ره‌نجی هه‌ره زۆره، شه‌هیدان كۆڵه‌گه‌یه‌كی بنچینه‌یی هه‌موو قه‌ڵه‌مباز و سه‌ركه‌وتنه‌كانن. له‌یه‌كه‌م شه‌هیدی په‌كه‌كه‌وه تا رۆژی ئه‌مڕۆ، هه‌موو قه‌ڵه‌مبازه مه‌زنه‌كانی ئه‌م ته‌ڤگه‌ره وه‌ڵام بووه به ئامانج و ئاوات و یاده‌وه‌ریی و خه‌یاڵه‌كانی شه‌هیدانه‌وه. ڕێبازی شه‌هیدان ڕێبازی په‌كه‌كه‌یه، په‌كه‌كه‌ییبوون له كه‌سێتی شه‌هیداندا به‌رجه‌سته‌یه و هه‌ر شه‌هیدانن ده‌توانن نوێنه‌رایه‌تی ڕاستینه‌ی ڕێبازی ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه بكه‌ن. ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه و گه‌لی وڵاتپاریزیشمان هه‌ر له‌سه‌ر ڕاسته‌ڕێی شه‌هیداندا تێكۆشان و به‌رخۆدان ڕوو له سه‌ركه‌وتن به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌به‌ن. ته‌نانه‌ت خودی په‌كه‌كه بۆ بیره‌وه‌ری یه‌كه‌م شه‌هیدی په‌كه‌كه هه‌ڤاڵ “حه‌قی قه‌رار” وه‌ك پارتییه‌كی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز له‌دایكبووه.
په‌كه‌كه ته‌ڤگه‌رێكی ئازادیخوازی هه‌موو گه‌لی كوردستان و گه‌لان و مرۆڤایه‌تییه، هیچ كاتێك سنووره به‌زۆر داسه‌پێنراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر كوردستانی په‌سند نه‌كردووه، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌وه به‌سه‌ر گه‌لی كورد و گه‌لانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناویندا سه‌پاندوویانه. هه‌ربۆیه هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی تێكۆشانی ئه‌م ته‌ڤگه‌ره‌وه تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش، په‌كه‌كه هه‌وڵی داوه له‌سه‌رووی ئه‌و سنوورانه‌وه بیر بكاته‌وه و تێبكۆشیت و ڕاستینه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و گه‌لان و مرۆڤایه‌تی له‌خۆیدا گوزارشت بكات، بۆیه كه په‌كه‌كه سه‌ره‌تا له‌ناو خوێنده‌ڤانان و له ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌ستی به تێكۆشان كرد، به‌ڵام قۆناخ به قۆناخ له یه‌ك به‌دوا یه‌كی به‌شه‌كانی كوردستان و خۆرهه‌ڵاتی ناویندا، ئه‌و ڕاستینه‌یه‌ی خۆی ده‌رخسته‌ڕوو و ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر كات زیاتر په‌كه‌كه بۆته هی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان و گه‌لانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوین و جیهان.
له‌باشووری كوردستانیشدا؛ په‌كه‌كه له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه هه‌م له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی باشوور و هه‌میش له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووردا له‌نێو په‌یوه‌ندی و دانوستاندا بووه. له‌گه‌لێك قۆناخ‌دا په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كڕیزی له‌نێوان لایه‌نه‌كانی كوردستان به گشتی باشوور به‌تایبه‌تی بێته‌دی، قوربانی مه‌زن و ره‌نجێكی زۆری داوه. له دوای ڕاپه‌رینی خه‌ڵكی باشووریش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێباز و بۆ هه‌مان ئامانج تێكۆشانی مه‌زنی به‌ڕێوه‌بردووه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان بپارێزرێت، هه‌رچی له ده‌ستی هاتووه له قوربانیدان و ڕه‌نج و هه‌وڵداندا كردوویه‌تی و ده‌یكات.
گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستاندا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه هه‌وڵیداوه له نزیكه‌وه په‌كه‌كه بناسێت و لێی تێبگات و به‌شداریی له تیكۆشانیشدا بكات. تا زیاتر ڕاستینه‌ی ته‌ڤگه‌ری په‌كه‌كه و رێبه‌ر ئاپۆیان ناسیوه و لێی تێگه‌یشتووه، زیاتر به‌شداری تێكۆشانی په‌كه‌كه و ڕیزه‌كانی گه‌ریلا بوونه. له كۆتاییه‌كانی ساڵانی هه‌شتاكان له کەسی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان “زێره‌ڤان و جووتكار و دكتۆر سیروان”دا گه‌نجانی باشووری كوردستان به‌شدارییان له خه‌باتی په‌كه‌كه‌دا كرد، ئه‌و هه‌ڤاڵانه به به‌شداریی خۆیان بۆ ته‌ڤگه‌ری په‌كه‌كه ڕاستینه‌ی یه‌ك دۆزیی گه‌لی كوردستان و پێداویستیی خه‌بات بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ڕاستینه‌ی خه‌باتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ڤگه‌ری په‌كه‌كه له باشووری كوردستاندا زیاتر ده‌ركه‌وته‌پێش.
شه‌هید هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌تیش وه‌ك گه‌نجێكی باشووری كوردستان بیست و پێنج ساڵ پێش ئێستا كاتێك ڕاستینه‌ی ته‌ڤگه‌ری په‌كه‌كه و ڕێبازی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ناسێت، ده‌بینێت كه په‌كه‌كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازیی شۆڕشگێڕی هه‌موو كوردستانه، به‌بێ دوودڵی به‌شداری ریزه‌كانی ته‌ڤگه‌ری په‌كه‌كه ده‌بێت. له كه‌سێتی خۆیدا پێشه‌نگایه‌تی تێكۆشانی ئازادیی گه‌ل و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كرد. له خه‌باتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت ڕه‌نجێكی زۆری‌دا.
هه‌ڤاڵ دیار غه‌ریب دوای ئەوەی به‌شداری ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان ده‌بێت، به دڵسۆزی، فیداكاری و به ڕۆحێكی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕییه‌وه به‌شداری هه‌موو بواره‌كانی خه‌بات و تێكۆشان بوو. یه‌كێك له‌و هه‌ڤاڵانه بوو، كه چووبووه گۆڕه‌پانی سه‌رۆكایه‌تی و له‌لای ڕێبه‌رێتی په‌روه‌رده‌ی بینیبوو. ده‌یخواست له‌نزیكه‌وه ڕاستینه‌ی فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تێبگات و له كه‌سێتی خۆیدا به‌رجه‌سته‌ی بكات. ڕێبه‌ر ئاپۆش گه‌لێك گرنگی به هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت و هه‌ڤاڵانی تری باشوور ده‌دا، ده‌یخواست كه‌سێتی پێشه‌نگ و شۆڕشگێڕ بونیاد بنێت. بۆ ئه‌مه‌ش ڕه‌نجێكی زۆری بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و هه‌ڤاڵانه دا. هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌تیش یه‌كێك له‌و هه‌ڤاڵانه بوو كه ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی گۆڕه‌پانی سه‌رۆكایه‌تی بۆخۆی به‌بنه‌ما وه‌رگرت و زۆر پێی كاریگه‌ر بوو. پڕ له‌سه‌ر پێوانه و تایبه‌تمه‌ندێتییه‌كانی كه‌سێتی په‌كه‌كه‌ییبوون و ڕاستینه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌ی ده‌كرد. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خۆی په‌روه‌رده ده‌كرد. هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت ئه‌ندامی دامه‌زراوه‌ی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتی كه‌جه‌كه بوو، له‌نێو ئه‌م دامه‌زراوه‌دا تێكۆشانی مه‌زنی ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی له فیكر و ژیان و كرداردا شایسته‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بێت.
هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت هه‌م له خه‌باتی باشوور و هه‌میش له خه‌باتی گشتی ته‌ڤگه‌ره‌كه‌ماندا ڕۆڵێگی گرنگی له پێشخستنی ڕۆحی به‌رخۆدان و به دامه‌زراوه‌بوونی خه‌باتی گه‌ل له چوارچێوه‌ی سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی گه‌ل، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی شه‌نگال و ته‌واوی باشووری كوردستاندا ڕه‌نجێكی زۆری له‌م رووه‌وه پێشكه‌ش به ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان و گه‌ل كردووه. له په‌روه‌رده‌كرن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌ل و رێكخستنكردنی گه‌ل و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چالاكییه‌كانی گه‌لدا ڕۆڵی مه‌زنی خۆی بینیوه.
هه‌روه‌ها بۆ خه‌باتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییش به ڕۆحێكی وڵاتپارێزیی و نه‌ته‌وه‌یی كاری ده‌كرد تا یه‌كڕیزییه‌ك له‌نێو لایه‌نه كوردستانییه‌كان پیشبكه‌وێت و له‌نێو گه‌لیشدا یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له ئاستی فیكر و ڕۆح و به‌دامه‌زراوه‌بوون و كرداردا بونیاد بنرێت.
هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت له باشووری كوردستاندا هه‌م خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌میش بۆ خه‌باتی دیموكراتی گه‌لێك كار و خه‌باتی به‌ڕێوه‌برد، له ئاستی هه‌ره به‌رزدا بێ‌دوودڵی ئه‌ركی هه‌ره قورسی له ئه‌ستۆ گرت و پێشه‌نگایه‌تی بۆ ئه‌م تێكۆشانه كرد. باوه‌ڕی به سه‌ركه‌وتنی هێڵی ئازادی و دیموكراتی و پارادیگمای ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌بوو و له‌م پێناوه‌شدا خه‌باتێكی مه‌زنی كرد تا ئه‌و پارادیگمایه له‌نێو خه‌ڵكی باشووردا به‌گشتی و گه‌نجان به‌تایبه‌تی بڵاو بكاته‌وه و بیكاته هی هه‌موو خه‌ڵك. هه‌روه‌ها باوه‌ڕییه‌كی مه‌زنی به گه‌له‌كه‌ی هه‌بوو، گه‌له‌كه‌ی خۆی خۆشده‌ویست و هه‌میشه ئه‌و ڕاستییه‌ی دووپات ده‌كرده‌وه كه خه‌ڵكی باشوور خه‌ڵكێكی به‌رخۆدێر و وڵاتپارێزه، كاتێك تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م گه‌له له‌گه‌ڵ پارادیگمای نوێی رێبه‌ر ئاپۆدا ده‌بێته یه‌ك، ئه‌وا توانستی مه‌زن بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ژیانێكی ئازاد و دیموكرات مسۆگه‌ر ده‌بێت.
هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت وه‌ك چۆن ژیان و تێكۆشانه‌كه‌ی بۆ ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان هێز و وزه‌یه‌كی مه‌زن بوو و رۆڵێكی مه‌زنی له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی خه‌بات و به‌رخۆداندا بینی، ئه‌وا شه‌هیدبوونیشی به هه‌مان شێوه ڕۆڵێكی مه‌زن له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی خه‌بات و به‌رخۆداندا هه‌یه. هه‌ر شه‌هیدبوونێك توانستی قه‌ڵه‌مبازێكی مێژوویی ده‌ئافرێنێت. بۆ یاد و بیره‌وه‌ریی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت ڕۆڵه‌یی شۆڕشگێڕی باشووری كوردستان و ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتیمان، پێشه‌نگی تێكۆشانی ئازادیمان، په‌یوه‌ستداریی خۆمان به ڕێباز و ئامانجه‌كانی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادیمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و به رێزداریی به‌بیریان دێنینه‌وه و به تۆڵه‌ی مه‌زن و سه‌ركه‌وتنی مه‌زن ڕۆحیان شاد ده‌كه‌ین.
جەمیل بایك، هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان(کەجەکە)
ب.گ
Comments are closed.