دەوڵەتى داگیرکەریی تورک سنوورى ئامێدى بۆردوومان دەکات

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى داگیرکەریی تورک هەریەکە لە گوندەکانى گرگاش و سپێنداری-یان لە ڕۆهەڵاتى شارۆچکەى ئامێدى بۆردوومان کرد.

سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى داگیرکەریی تورک هەریەکە لە گوندەکانى گرگاش و سپێندار-یان لە سنورى شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد.

لە بارەی زیانەکانی بۆردومانەکەوە، هێشتا هیچ زانیارییەک نەخراوەتەڕوو.

جێگەى ئاماژەیە، ماوەى دوو هەفتەیە دەوڵەتى تورک لەڕێگەى فڕۆکەى جەنگى و تۆپخانەکانیەوە بۆردومان و تۆپبارانى گوندەکانى سنوورى ئامێدى دەکات و ئەوەش هاوڵاتیانى نیگەران کردووە.

ئ.م

Comments are closed.