گه‌نجۆ ژین‌دا
ماوه‌ی ٣٢ و ساڵه بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا بارزانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌وانیش سه‌رۆك حكومه‌ت نه‌بوونه ئه‌وا نه‌یان هێشتووه حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌لامه‌تی كاره‌كانی به‌ڕێوه بچێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌گشتی له ساڵی ١٩٦١ وه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شێخانی بارزان خۆیان به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و چه‌كداری باشووری كوردستان سه‌پاندووه. بۆیه وه‌ك مه‌سرور كه ته‌نها خۆی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و حكومه‌ته ده‌زانێت، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ٣٢ ساڵە له هه‌رێم به‌ڕێوه‌چووه، یه‌كێكیش له به‌رپرسیاره‌كانی مه‌سروره، چونكه جێگری سه‌رۆكی په‌ده‌كه‌یه.
ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٨ ی هه‌رێمی كوردستان تێده‌په‌ڕن، مسعود بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی شكستی ریفراندۆم پڕبكاته‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بێده‌گ بكات، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌سرور سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن بوو، هه‌مانكات كاندیدی كرد بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم. په‌ده‌كه به‌سه‌رۆكاتی مه‌سعود بارزانی له‌ماوه‌ی سێ ساڵ رووبه‌ڕووی دوو شكه‌ستی گه‌وره بوویه‌وه، یه‌كیان له راكردنی هێزه‌كانی له‌شه‌نگال له ٣-٨-٢٠١٤ دووه‌میشیان جارێكی‌تر راكردنیان له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ له كه‌ركوك. ئیدی پایه‌كانی په‌ده‌كه و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كه‌تنه له‌رزین، بۆ ئه‌مه ده‌بووا هێزه گه‌وره‌كه‌ی خۆیان نیشانبدابووایه، تاکو جارێكی‌تر له‌گۆڕه‌پانی سیاسی و ئیداریدا خاوه‌ن هێزبن.
له‌به‌ر تێكشكانی مه‌سعود له ریفراندۆم، ئیدی رووی ئه‌وه‌ی نه‌بوو جارێكی‌تر بێته‌وه به‌رده‌م خه‌ڵك و بڵێت سه‌رۆكی هه‌رێمم، له‌لایه‌كیتریش شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی نێوان پسمامان نێچیروان و مه‌سرور بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كلاببێته‌وه، هه‌مانكات سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ژێر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌دابن، بۆ ئه‌مه‌ش مه‌سرور كرا به سه‌رۆك وه‌زیران.
مه‌سرور له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ رابردووێكی له‌شه‌ڕی دژی داگیركه‌ران نییه و نامۆیه به‌خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو ژیانی له ده‌روه‌ی وڵات به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام مسعودیش ده‌یه‌وێت سه‌رۆكایه‌تی په‌ده‌كه و شێخایه‌تی بارزان له‌دوای خۆی راده‌ستی مه‌سرور بكات، بۆیه قۆناخ به قۆناخ به‌ره‌و ترۆپكی ده‌سه‌ڵات به‌رزی ده‌كاته‌وه. ئه‌نجام له‌ماوه‌ی چوار ساڵ دووجار به‌رز كرایه‌وه، جارێکیان بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و دووەمیش بۆ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌ده‌كه.
مه‌سرور له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌رۆكی ده‌زگایه‌كی پۆلیسی و سیخوڕی و داپلۆسێنەری وه‌ك دەزگای پاراستن بوو، ئه‌وه‌ش ده‌زانرێت كه ئه‌و ده‌زگایه له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان به‌دناوه به كوشتن و بڕین و له‌ناو بردنی ئازادیخواز و كه‌سانی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتخواز، ته‌نها له ساڵانی نۆت له كوشتنی سادق عومه‌ر سندی و رؤوف كامیل ئاكره‌ی دەستی پێکردووە هه‌تا ده‌گاته ساڵی ٢٠١٠ کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان و ٢٠١٦ کوشتنی ویدات حسێن به‌ده‌ستی ئه‌م ده‌زگا به‌دناوه ئه‌نجامدراون، یان ئه‌گه‌ر وه‌كوتر بڵێین، هه‌موو ئه‌و كرده تیرۆریانه‌ی په‌ده‌كه ئه‌نجامیان ده‌دات و سه‌ره‌كه‌یان ده‌گرێت، ئه‌وا له‌كاره‌كانی ده‌زگای به‌دناوی پاراستنن.
له‌و ده‌زگایه‌وه هاتن بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، بێگومان زۆر خاڵ له كرده‌وه‌كانی مه‌سرور چاوه‌ڕێكراوبوون، له نمونه‌ی گرتنی ئازادیخوازان و سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران و جیاوازی كردنه نێوان شاره‌كان یان تۆخ كردنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌ی و زاڵكردنی هه‌ژموونی حیزب و بنه‌ماڵه له ئاستێكی زیاتردا . تایبه‌تمه‌ندیه‌كی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌یه ئه‌ویش؛ شكست و بنكه‌وتن و دۆڕان و دزی و تاڵانی بۆ خۆیان به سه‌ركه‌وتن و نه‌ته‌وه‌یبوون و شۆڕشگێڕی پێناسه ده‌كه‌ن، بۆیه چی ئه‌وان گوتیان ده‌بێ مرۆڤه هۆشیار و ئازادیخوازه‌كان پێچه‌وانه‌كه‌ی بزانن راسته، ئه‌گه‌رنا ده‌كه‌ونه داوی فریودانی په‌ده‌كه و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
به‌ته‌واو بوونی چوار ساڵ له سه‌رۆك وه‌زیرایه‌تی مه‌سرور له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌نی ئابووری سه‌ربه‌خۆ و پێنه‌دانی مووچه و گه‌مارۆ خستنه سه‌ر سلێمانی و تۆخ كردنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌ی و گرتنی رۆژنامه‌نووس و ئازادیخوازان شكستی خواردووه، من ده‌مه‌وێت دوو خاڵی تریش وه‌بیر خوێنه‌ران بێنمه‌وه، ئه‌ویش؛ پیلانگێڕی سه‌ر شه‌نگال به ناوی رێككه‌وتنی شه‌نگال له ٩ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠ هه‌روه‌ها شه‌هید كردنی نزیكه‌ی ٢٠ گه‌ریلای ئازادی كوردستان.
راكردن و راده‌ستكردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن مه‌سعود له ٢٠١٤، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی رووبه‌ڕووی فه‌رمانی ٧٣ یه‌مین كردە‌وه. به به‌رخودانی گه‌ریلاكانی ئازادی و شه‌ڕڤانانی رۆژئاوا، توانرا رێگری له‌گه‌وره‌یی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه بگیردرێت و دوای دووساڵ له‌به‌رخودانی، شه‌نگال ئازاد بكرێت و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی ببێته خاوه‌ن هێزی به‌رگری و تواناكاری خۆڕێكخستن و خۆ به‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتیانە. مه‌سرور ویستی ئه‌و كاره‌ی باوكی نه‌یتوانی به‌سه‌ری بخات، مه‌سرور به رێكکه‌وتنێك له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی ته‌واوی بكات. پێویسته ئه‌مه‌ش بكرێته یه‌كێك له شكسخواردنه‌كانی مه‌سرور، چونكه سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتن و سیخوڕایه‌تی و هێرشه‌كانی مه‌سرور و ئه‌ردۆغان و مسته‌فا كازمی، به‌ڵام شه‌نگال جارێكی‌تریش به‌رخودانی كرد و له‌سه‌ر پێ وه‌ستا، هه‌رچه‌نده قوربانی زۆریان دا، به‌ڵام چۆكیان دانه‌دا، جارێكی‌تر بارزانی كوڕیش وه‌ك باوكی له شه‌نگال شكستی خوارد.
گه‌ریلاکانی ئازادی كوردستان له ٢٠١٦ وه تاكو ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بووه‌ته‌وه، ئه‌وه ئاشكرایه كه په‌ده‌كه له به‌ره‌ی داگیركه‌ری توركیادایه. به‌تایبه‌تیش له ماوه‌ی چوار ساڵی ده‌سه‌ڵاتی مه‌سرور ئه‌و شه‌ڕه قووڵتر بۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رجارێك مه‌سرور چووبێته خزمه‌تی ئه‌ردۆغان، ئه‌وا بێگومان چه‌ندین قوربانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، نمونه‌ی دوایش مه‌سرور له ئه‌نقه‌ره بوو رژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان هێرشی هاوسه‌رۆكی كانتۆنی قامیشلو یوسرا دروێش و جێگره‌كه‌ی لیمان شوێش و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن فرات تۆمای كردن و شه‌هید بوون. له‌لایه‌كیتر بینیمان گه‌ریلا به‌هه‌موو فیداكاریه‌كه‌وه ده‌یه‌وێت نرخه‌كه‌ی هه‌رچی بێ به‌ڵام كوردستان بپاریزێ، به‌ڵام مه‌سرور له‌كه‌ناڵی تیڤی خۆی گووتی “ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانمان كراوه‌یه له‌كوێ چه‌كدارانی په‌كه‌كه ببینن ئه‌وان ده‌زانن چی ده‌كه‌ن”، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و گوڵان و چه‌ته‌كانی رۆژ كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن مه‌سروره‌وه به‌ڕێوه ده‌چن، له‌هه‌موو سنوره‌كانی گه‌ریلا بڵاوه‌یه‌یان پێكراوه‌و سه‌نگه‌ر به‌سه‌نگه‌ر له گه‌ڵ سه‌ربازانی داگیركه‌ری توركن و هه‌موو جۆره یارمه‌تیه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی به‌ڕوونی و له سێ بۆسه‌ی هێزه چەکدارەکانی مەسرور دووانیان له‌سه‌ر ئاوی بێخمه و یه‌كیشیان له دۆڵی بالیسان نزیكه‌ی ٢٠ گه‌ریلا شه‌هید و بریندار بوون، حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور نه‌ك ته‌نها برینداره‌كانی نه‌گه‌ڕانده‌وه بۆ قه‌ندیل، به‌ڵكو ته‌رمی شه‌هیده‌كانیشی راده‌ستی خانه‌واده‌كانیان نه‌كراوه‌ته. حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور ئه‌وه‌شی به‌شانازی گووت كه “ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و ده‌مامك كه‌لوپه‌لانه‌دا گرتووه كه به‌نیازبوونه بچن بۆ گه‌ریلا”، ئه‌وه‌ش بووه هۆكار كه ١٧ گه‌ریلا به‌هۆكاری هێرشی چه‌كی كیمیاوی شه‌هیدبن.
له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور سیخوڕایه‌تی بۆ داگیركه‌ری توركیا بووه كرده‌یه‌كی ئاسایی و هه‌ولێر و دهۆكیش بوونه لانه‌ی حه‌سانه‌وه‌و خۆ ڕێكخستن كردنیان. له‌گه‌ڵ شه‌هید كرنی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت له ٢٦-٦-٢٠١٩ تاكو حسێن ئاراسان لە ٩-٦-٢٠٢٣، هه‌موو سیخوڕه‌كان له هه‌ولێره‌وه به‌هاوكاری ده‌زگای پاراستنی په‌ده‌كه هێرشه‌كانیان ئه‌نجامداوه. له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی نێچیروانی پسمامدا ٣٠ باره‌گای داگیركه‌ری توركیا هه‌بوون، له چوار ساڵی ده‌سه‌ڵاتی مه‌سروردا ئه‌و باره‌گایانه بوونه‌ته ٧٥ باره‌گا… جا ئه‌وانە شكستخواردن نه‌بن ئه‌ی ده‌بێ شكسخواردن چۆنبێ!!!
ب.گ
Comments are closed.