١٣لایەنى سیاسی به‌بێ پارتى یه‌ك لیستیان له‌ناوچە دابڕێنراوەکان ڕاگەیاند

١٣ حزبی کورردستانى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لەناوچە دابڕێنراوەکان هاوپەیمانیان ڕاگەیاند و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەى کوردستانیش لەناو هاوپەیمانیەتییەکەدایە.

ئەمرۆ ١٣ لایەنى سیاسى پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەكی فراوانیان لە کەرکوک ڕاگەیاند،  بە مەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەناوچە دابڕێنراوەکان، داواش لە حزب و لایەنەكانی دیكە دەكەن، بچنە ناو ئەو هاوپەیمانیەتیەوە تا زۆرترین دەنگ بۆ کورد بەدەستبهێنن.

لە ڕاگەیەندراوێكیشدا ئەو ١٣ لایەنە سیاسییە ڕایانگەیاند، لە بارەگای حزبی شیوعی كوردستان لەسەر بانگهێشتی لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستانی كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداوە، سەرجەمیان بڕیاریاندا لیستێكی فراوانی كوردستانی پێكبهێنن لەناوچە دابرێندراوەکان بە یەک لیست بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بکەن.

هاوکات ئەو لایەنانە داوا لە حزبە كوردستانیەكانی دیكە دەکەن، بە زووترین كات لیستی كوردستانی پێكبهێنن و بەشداربن لەگەڵیاندا، بۆئەوەی بتوانن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن و مافەكانی خەڵكی كوردستان بپارێزن.

ئەو ١٣ لایەنە پەدەکە و یەکگرتووی ئیسلامى تێدا نییە، بەڵام هەریەکە لە لایەنە سەرەکییەکانى وەک یەنەکە و بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری و حزبی شیوعی و پارتى سۆسیالیست و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کورستانی تێدایە.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە:-

ئ.م

Comments are closed.