سارا بۆتان: یەبەشە و یەژەشە لە تووڕەیی و ئازاری ژنان و گەنجانی ئێزدییەوە دروستبوون

شنگال

سارا بۆتان، وتەبێژی یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان ڕایدەگەیەنێت، کە دەیان گەنجی ئێزدی لە ساتی فەرمانەوە تا ئەمڕۆ،  بوون بە پارێزەری خاک، کۆمەڵگە و بیرباوەڕییەکانیان  و دەڵێت:”یەبەشە و یەژەشە، لە توڕەیی و ئازاری گەنجان و ژنانی ئێزدی درووستبووە.”

لەدوای کۆمەڵکوژیی ٣ـی ئابی ساڵی ٢٠١٤ لە شنگال، بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان، سیستەمی خۆبەڕێوەبەرتی شنگال ئاواکرا، لەڕۆژانی سەرەتای کۆمەڵکوژییەکەدا دەیان گەنجی ئێزدی لەگەڵ گەریلاکانی هەپەگە چیای شنگالیان پاراست، لەماوەیەکی کەمیشدا بەهەزاران کیژ و لاوی ئێزدی بەشداری بەرخۆدانی مێژوویی بوون، یەبەشە و یەژەشە و ئاسایشی ئێزدخان بەهێزی گەنجان دروستبوو، لەگەڵ درووستکردنی هێزی پاراستندا، گەنجان زیاتر خۆیان پێشخست، هەربۆیە گەلی ئێزدی دەڵێن:” ئێمە پشتمان بەنەوەکانی خۆمان بەست، بۆیە دەستبەردارمان نابن.”

سارا بۆتان، وتەبێژی یەکێتی گەنجانی ئێزدخان، سەبارەت بە هەنگاوەکانی گەنجان بەرەو ژیانێکی ئازاد، لە پاش کۆمەڵکوژیی ٣ـی ئابەوە تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

سارا بۆتان، خۆڕێکخستنی گەلی ئێزدی بە وەڵامی کۆمەڵکوژیی دەستنیشانکرد و وتی:” ماوەی نۆ ساڵە، ژنان و گەنجانی ئێزیدی بە فکری ڕێبەر ئاپۆ لە شنگال دەستیان بە خۆڕێکخستن کرد، تا ئێستاش ژنانی ئێزدی لە بازاڕەکانی دەوڵەتەکاندا کڕین و فڕۆشتنیان پێوە دەکرێت، ئێمە بینیمان کە بە خۆڕێکخستن کردن ژنان دەتوانن ببنە بەربەست لەبەردەم کڕین و فڕۆشتنیان.”

“یەبەشە و یەژەشە، لە ئازاری کۆمەڵگەوە دروستبوو”

بۆتان، ئەوەی بەبیر هێنایەوە کە پێش کۆمەڵکوژییەکە، هیچ هێز و بزوتنەوەیەک کاری بۆ بەرژەوەندیی کۆمەڵگەی ئێزیدی نەکردووە و وتی: “پەکەکە بەفکری ڕێبەر ئاپۆ هاتە شنگال، ئەمڕۆ ئێمە بەهەوڵەکانی ئەوان لەسەر پێی خۆمانین، لەمێژوودا هیچ هێزێک نەبووە پاراستنی نەوەی ئێزیدییەکان بکات، یەبەشە لە ئەو ئازارەی ڕووبەڕومان بوویەوە و یەژەشە لەئازاری ژنان دروستبوون، هەموو دامودەزگاکانمان بەو شێوەیە بە ڕێکخستن کران، گەر ئەوانەش نەبوایە، کۆمەڵگەی ئێزیدیی تووشی زیانێکی گەورە دەبوو“.

“کۆمەڵکوژیی تا ئێستاش بەردەوامە“

گەلی ئێزدی، بۆ ئەوەی ڕێگری لە کۆمەڵکوژیی بکەن، هێزی خۆیان دروستکرد، لەو بارەیەوە سارا بۆتان وتی: “بۆئەوەی ئاوارەی وڵاتانی دیکە نەبین و خاک، بیروباوەڕ و چاندی خۆمان بپارێزین خۆمان بەڕێکخستن کرد، وەکو ژنان و گەنجانی ئێزدی پێشەنگایەتیی ئەو هەنگاوەمان کرد، دەتوانین بڵێین تا ئێستاش کۆمەڵکوژیی هەر بەردەوامە، کۆمەڵکوژیی تەنها قڕکردن و هێرشی چەکداری نییە، ئەو کۆمەڵکوژییەی ئێستا هەیە لە کۆمەڵکوژیی ٢٠١٤ خراپترە، چەندە زیاتر دوژمنی خۆمان بناسین، هێرشی زیاترمان دەکرێتەسەر، بەڵام ئەمڕۆ بە هێز و ئیرادەی خۆمان دەتوانین ڕێ لەهەموو هێرشێک بگرین،”

” شەڕێکی تایبەت لەسەر گەنجان بەڕێوەدەچێت”

سارا دەشڵێت: دەیان گەنج بەتەمەنێکی کەمەوە، بوون بە پارێزەری کۆمەڵگە و باوەڕییەکانی خۆیان، هاوشێوەی گەنجان دەبێت بگەڕێینەوە سەر زێدی خۆمان و لەسەر ڕێگەی ئەوان بین و خۆمان بەڕێکخستن بکەین، هێرشی شەڕی تایبەتی سەختمان دەکرێتە سەر، هەوڵدەدەن گەنجەکانمان بکەن بە سیخوڕی میت، یاخود دەیاننێرنە دەرەوەی وڵات، ئێمەش ڕێگری لەو سیاسەتە پیسە دەکەین.

“بەفکری ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی بەهێزتر دەبێت”

سارا بۆتان، لەکۆتایی قسەکانیدا باسی لەهیوا و باوەڕیی گەنجانی ئێزدی بە شنگالێکی خۆبەڕێوەبەر و ئازاد کرد و وتی: “لەسەر ئەم خاکە هێز و باوەڕییمان هەیە، ڕاستە گەلی ئێزدی لە ٧٤ کۆمەڵکوژییدا خۆی ڕادەست نەکردووە و بەرخۆدانی کردووە، بەڵام بەفکری ڕێبەر ئاپۆ، ئێستا ئێمە بەهێزترین، فکری ڕێبەر ئاپۆ و گەنجانی ئێزدی گرێدراوی یەکدین، هەموو ئەوانەی کە ڕێبەرمان باسی دەکات لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا بوونی هەیە، بەڵام لەبەر هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی پێشتر، لە جەوهەری خۆمان دوورکەوتبووینەوە، بەڵام بە خۆپەروەردەکردن جارێکی دیکە دەگەڕێینەوە سەر جەوهەری ڕاستەقینەی خۆمان.”

ب.گ

Comments are closed.