زەردەشت شنگالی: جگە لەنەوەکانی شنگال کەس نەیتوانی پارێزگاری لە ئێزدییەکان بکات

ناوەندی هەواڵەکان

زەردەشت شنگالی شەڕڤان لە یەکینەکانی پاراستنى شنگال-یەبەشە ئاماژە بە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان و ئەو هێزانەى کە ڕۆڵی سەرەکیان هەبووە لە ڕزگارکردنى شنگال لەدەست چەتەکانى داعش، ئاماژە بەوەدەکات، کە پەدەکە هۆکاری سەرەکیی کۆمەڵکوژیی سەر گەلی ئێزدییە و دەرگای لەبەردەم جینۆساید کردۆتەوە، دەشڵێت: یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئێزدخان هەیە، کە پاراستنی گەل دەکات و جگە لە نەوەکانی ئێزدی کەس ناتوانێت بیپارێزێت، ئەمڕۆ ئێمە پاراستنی خۆمان دەکەین.

زەردەشت شنگالی، شەڕڤانی یەبەشە، لەبارەی کۆمەڵکووژیی ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤، لە نۆیەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەدا بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت و باس لەوە دەکات هێشتا هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاریی پەدەکە، بە ئامانجگرتنی پێشەنگانی کۆمەڵگەی ئێزدی بەردەوامە.

شنگالی، لەسەرەتای قسەکانیدا شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی بەبیرهێنایەوە و وتی: پەڕەکانی مێژووی ئێزدییەکان بە کارەساتە کۆمەڵکوژییەکان پڕ بووە، ئیمپراتۆریەتی عوسمانیش یەکێکە لەوانەی کە کارەساتی زۆری بەسەر ئەو گەلەدا هێناوە و مێژووی پڕ کردووە لە کۆمەڵکوژیی، ئەمڕۆ نەوەکانی عوسمانییەکان، لەگەڵ هاوکارەکانییان هێڕشمان دەکەنە سەر، داهاتوومان ڕەش دەکەن، کۆمەڵکوژیی ٣ی ئابی ٢٠١٤، لەو لاپەڕانەدا بە خوێن نوسراوەتەوە.

شنگالی باس لەوە دەکات، دەیانویست بەو کۆمەڵکوژییە کۆمەڵگەی ئێزدی لە ڕەگەوە بنبڕی بکەن و لەو کاتەدا گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، ڕێگرییان لە کۆمەڵکوژییەکی گەورەتر گرت، پەدەکە خۆی وەکو هێزێکی پارێزەری گەل دەبینی، بەڵام هەڵهاتن و گەلی شنگالیان بەتەنها ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیی کردەوە، ڕێگەی دا، کە هەزاران کەس گیان لەدەست بدەن، بەسەدان هەزار کەس ئاوارەبوون، ئێستاش وەکو ئەوەی هیچ ڕووینەدابێت دەلێت من دەتانپارێزم.

تا دێت زیاتر گەل دەگەڕێتەوە بۆ شنگال

دانیشتوانی شنگال، بەهەوڵەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شنگال، تا دێت زیاتر دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، لەو بارەیەوە زەردەشت شنگالی زیاتر وتی: کیژ و لاوانی شنگال یەبەشە و یەژەشەیان ئاواکرد، تا ساڵی ٢٠١٨ گەریلاکانی پەکەکە لەشنگالدا هەبوون، پاش بەڕێکخستن کردنی گەل و ئاواکردنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری، جارێکی دیکە گەڕانەوە بۆ چیا ئازادەکان، کاتێک ئارامی باڵدەکێشێت بەسەر شنگالدا، لەدڵی گەلدا هیوایەک دروست بوو، ئەو کات جار جار سەیری شنگالم دەکرد دەموت شنگالمان لەدەست چوو، باوەڕمان نەدەکرد جارێکی دیکە بگەڕێینەوە شنگال، بەڵام پاش ئارام بوونەوەی بارودۆخی شنگال، گەل گەڕانەوەی هەڵبژارد، دوژمنان بینییان گەل  دەگەڕێتەوە سەر خاکەکەی خۆی، ئیدی شەڕت تایبەتی پێشخست، بەڵام ئێستا گەل هەر سوورە لەسەر  گەڕانەوە.“

بۆئەوەی گەل خۆی بەڕێکخستن نەکات، پێشەنگەکان دەکەنە ئامانج

ئەو شەڕڤانە، باسی لە شەهیدانی ساڵانی ڕابردووی شنگال کرد، کە بەهۆی هێڕشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاریی پەدەکە شەهید بوون، ئامانجی ئەو هێڕشانەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە گەل خۆی بەڕێکخستن نەکات و وتی: شەهید زەکی بەربەرستی ڕێککەوتنەکان بوو، لەهەر جێگەیەک ڕێککەوتن لەسەر گەل هەبووایە، ئەوا شەهید زەکی لەوێ دەبوو بە بەربەست، دوژمنان درکیان بە ڕۆلی مام زەکی کرد لەناو کۆمەڵگەدا، کە ئێزیدییەکانی پێکەوە کۆکردۆتەوە و دەیویست گەل خۆی بەڕێکخستن بکات، یەکگرتووبن و لەبواری سەربازیی و سیاسییشدا خۆیان بپارێزن“.

ئێزدییەکان لەناونەچوون، بەڵکو هەر دەمێننەوە

زەردەشت شنگالی ئەوەى ڕوونکردەوە، دوژمنان ویستییان بەو هێڕشانە ڕێخستنی ئێزدییەکان تێکبدات، سیستەمی خۆبەڕێوەبەری شنگال هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام گەل لەبنەڕەتدا بەبەهێزی خۆیانیان پێشخستووە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دوژمن و پلانەکانیانی باش ناسیوە.

هەروەها شنگال ئەوەشی باسکرد، لەسەر ئەساسی ڕێککەوتنی خۆفڕۆشانی ٩ی تشرینی یەکەم شنگال دروستبووە، ئامانجی ئەو هێڕشانەش تەنها بۆ جینۆساید کردنی ئێزدییەکانە، بەڵام ئێستا یەبەشە و یەژەشە و ئاسایشیی ئێزدخان هەیە، کە گەل دەپارێزێت و ڕێگری لە کۆمەڵووژی نوێ دەکات، ئەمڕۆ تەنها نەوەکانی شنگال گەل دەپارێزن.

هـ.ح

Comments are closed.