ناوەندی هەواڵەکان
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەو فەرماندە و شەڕڤانانەی ئەیالەتی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ کرد کە بەشدارییان لە چالاکییە سەرکەوتووانەکاندا کردووە و دەڵێت: گەریلا وانەیەکی مێژووییان بە سوپای تورکی داگیرکەر دا کە لە بیری ناکات.
لە پەیامەکەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) دا هاتووە: بەر لە هەموو شتێک ئێمە جەژنی ژیانەوە پیرۆز دەکەین، بە خۆشەویستی و ڕێزەوە سڵاوی لێدەکەین، هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ئەیالەتی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوا پێیناوەتە دووەم ساڵیەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ساڵی ڕابردوو سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر بەرخۆدان گورزی گەورەی بەرکەوت، بێ ئەنجام مایەوە و وێڕای جێهێشتن و سوتاندنی تەرمی سەربازەکانی خۆی، پاشەکشێی کرد، لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم هێرشێکی بێ وەستانی دوژمن و بەرخودانێکی مێژوویی لە دژی ئەو هێرشە بۆ ماوەی ١٤ مانگە بەردەوامە.
نەپەگە ڕوونیکردەوە، دەوڵەتی تورک کە دەیەوێت پلانە داگیرکەرییەکانی سەربخات، شەوی ٢٠ ی تەمووزی ٢٠٢٣ بە هێرشکردنە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە ئەیالەتی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دەستی بە هێرشێکی نوێ کرد، لە بەرامبەر هێرشەکان کە ٢٢ ڕۆژە بێ پسانەوە بەردەوامن، ئەو بەرخودانەی کە نیشان دەدرێت پێرفۆرمانس و ئاستێکی گرنگی ئافراند.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکە دا ئەوە خراوەتەڕوو، ڕۆژ و شەوی ٩ی ئاب لە دژی هێزەکانی دوژمن کە دەیویست بەرەو گۆڕەپانی بەرخودان پێشڕەوی بکات، بە ڕێبازی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی ٤٤ چالاکی هەماهەنگ ئەنجامدران، لە ئاکامدا ٣١ داگیرکەر سزادران و حەوت داگیرکەریش برینداربوون، لە دەرەوی شەڕ هێڵرانەوە، ئەمەش ئەنجامێکی زۆر سەرکەوتووانەیە.
هەر لەبارەى چالاکی و بەرخۆدانى گەریلاوە، نەپەگە باسی لەوە کرد، لەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا بە گیانی بەرزی فیدایی ئاپۆیی چوونە سەر دوژمن، تاکتیکەکانی هێرش و هەڵکوتانە سەر بە شێوەیەکی چالاک بەکارهێنران، بە لێهاتووییەکی داهێنەرانەی تاکتیکی رێبازی سابۆتاژیان جێبەجێ کرد، چەکەکانی بەردەستیان بە هونەرێکی گەورەوە بەکارهێنا، شێوازی نیشانشکێنی لە زۆر شوێن بەکارهێنرا و بەم جۆرە ئاستێکی گرنگ خوڵقێنرا.
هەروەها نەپەگە جەخت دەکاتەوە کە سەرکەوتنێکی زۆر گرنگە کە هەم ئامارەکانی قۆڕەپانەکە و هەمیش تونێل و سەنگەرەکانی شەڕ بەکارهێنران، ڕێبازی شەڕی تیم هەمیش شەڕی ژێر زەوی بەکارهێنرا، بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ یەکتریان تەواو کرد، هاوکات ڕوونیشکراوەتەوە، لە کاتی ئەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا دوژمن گۆڕەپانی بەرخودانی لە ئاسمان و زەویەوە بە چڕی بۆردومان کرد و بۆردومانەکە دوای ڕۆژێکیش بەردەوام بوو.
نەپەگە ئەوەشی وت: بە بێ زیان ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە ئاستی سەرکەوتنەکەی واتادارتر کرد، هەروەها زۆر گرنگە کە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە سەروبەندی هەڵمەتی ١٥ی ئاب و بە ڕۆح و ڕێبازی عەگیدەکان ئەنجامدرا و لەسەر هێڵی شەهیدان بەڕێوەچوو.
فەرمانداری هەپەگە دەشڵێت: ئێمە هەموو شەڕڤانان، فەرماندەکان و فەرماندەییمان کە ئەو بەرخۆدانەیان بەڕێوەبرد و بە پەیوەستبوونیان بە هێڵی شەهیدان گیانی فیدایی ئاپۆییان بە بێ دوودڵی و دڕدۆنگی نیشاندا، بە بوێرییەکی گەورە چوونە سەر دوژمن، شێوەی شەڕی تیمی پسپۆڕ و تاکتیکی دەوڵەمەندی گەریلا بە داهێنەری گەورە ئەنجامدا، وانەیەکی مێژووییان بە سوپای تورکی داگیرکەر دا کە لە بیری ناکات، بەهۆی ئەو سەرکەوتنەوە پیرۆزباییان لێدەکەین.
هاوکات نەپەگە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بە هۆی دروستبوونی ئاستی ئەمڕۆ سەرجەم شەهیدانمان لە ئەیالەتی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ کە بە گیانبازی گەورەوە ڕەنجیان کێشا، بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە، ئێمە هەموو ئەو هاوڕێیانەمان کە هێشتاش بە گیانبازییەوە تێدەکۆشن، خۆڕاگری دەکەن و ڕەنج دەدەن، بەم بۆنەوە سڵاو دەکەین و بەهۆی سەرکەوتنەوە پیرۆزباییان لێدەکەین.
لە کۆتاییدا نەپەگە ڕایگەیاندووە: ئێمە بە هەستی شۆڕشگێڕانە لە ناخەوە جارێکی دیکە چالاکی سەرکەوتووانەی هەموو فەرماندە و شەڕڤانان لە ئەیالەتەکە و جەژنی ژیانەوە پیرۆز دەکەین و بە ڕێز و خۆشەویستیەوە سڵاویان لێدەکەین، لەو بڕوایەداین کە ئەو بەرخودانەی ئێمە بە گیانی فیدایی گەشمان کردووە، سەرکەوتن و ئەنجامی گەورە دەخوڵقێنێت.
هـ.ح
Comments are closed.