کاروان گەزنەیی
٣١ی ئاب بەتەنها خیانەتێکی گەورە نەبوو لە مێژووی پارتی، بەڵکو هەوڵێک بوو بۆ گۆڕینی دێمۆگرافیا و سڕینەوە شوناسی زۆینەی هاووڵاتییانی کوردستان، بەهاوکاری و پەلکێشکردنی رژێمی فاشی بەعس- هەمان ئەو ڕژێمەی دەستی سووربوو بە تاوانەکانی ئەنفال و جێنۆساید و خوێنی نزیک بە ٢٠٠ هەزار ڕۆڵەی گەلەکەمان لە ئەنفال و کیمیا باران و هەڵەبجە؛ وێڕای شەهیدکردن و لەداردان و دەربەدەرکردنی هەزاران پێشمەرگە و خانەوادەی کوردستان.
٣١ ئاب وێڕای ڕۆژێکی ڕەشی مێژووی، چەندان لێکەوتەی گەورەی هەبوو:
یەکەم: زەمینە سازی بۆ حوکمی خێڵەکی و بنەماڵە و خۆسەپێنی لە کوردستان؛
دووەم: گرتن و کوشتن و ڕاوەدوونانی دەنگە ئازا و ئازادەکانی کوردستان و ڕاپێچکردنییان بۆ سوچی زیندانەکان؛
سێیەم: سیاسەتی تاڵانی و برسیکردن و حوکمی چەتەگەرایی و دروستکردنی باندی مافیایی سەرانە سێن؛
چوارەم: بێ ئەرزشکردنی دامەزراوە دەستوورییەکان و بە حزبیکردن و داکوتانی ڕەگ و ڕیشەی حزبۆکراتییەت بەرامبەر هێزی لۆژیک و دامەزراندنی پایەکانی دەوڵەتداری؛
پێنجەم: بێ ئەرزشکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان و پەلکێشکردنی هێزە نەیارەکان بۆ ناو خاکی پیرۆزی کوردستان و ڕادەستکردنی سنووری ڕاستەقینەی کوردستان بە نەیاران و بێگانە و دوژمنانی گەلەکەمان؛
شەشەم: هەوڵدان بۆ بە دیهێنانی حوکمی ئیماڕاتی بۆ نەوەکانییان و سستمی بە کۆیلەکردن، و کێبڕکیکردن بۆ دزینی ملیۆنان دۆلار لە پارەی نەوت و ماڵی گشتی، و خزمەتکردنی بزنسە کەسییەکان و کۆمپانیا حزبییەکانییان، و تێکشکاندی ئیرادەی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت؛
ئەمانە و چەندانی دیکە لێکەوتەی پڕ مەترسی خیانەتی مێژووی ٣١ ئاب بوون؛ نەفرەت لە بێگانە پەرستان و سەربەرزی بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان.
Comments are closed.