شنگال
فیلمی “نامەکانی شەنگال” کە کاری بەرهەمهێنانی لەلایەن نوژیان و دەرهێنانی لەلایەن دەرسیم زێرەڤانەوە بۆ کراوە، لە مەجلیسی گەلی خانەسوور بە بەشداریی ڕێکخراو و مەجلیسەکانی گەلی شنگال نمایشکرا.
فیلمەکە لە شەش بەش پێکهاتووە و تیایدا ئەو جینۆسایدەی کە بەسەر شنگالدا هاتووە، ئەو ئێش و ئازارەی کە کۆمەڵگای ئێزدی بینیوەیەتی و ئەو قارەمانێتیانەی کە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاساتر لە شەڕی دژ بە چەتەکانی داعشدا ئەنجامیان داوە، هەروەها ئەو ڕەنجەی بۆ کۆمەڵگای ئێزدیان دا تا لە جینۆساید ڕزگاری بکەن، بە شێوەیەکی زۆر باش پیشاندراوە و باسکراوە.
فیلوز شنگالی ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ، سەبارەت بە فیلمی نامەکانی شەنگال وتی: پێش هەموو شتێک، ئێمە دەستخۆشی لە تەواوی ئەو تیمە دەکەین کە ڕۆڵیان لە دروستکردنی فیلمەکەدا بینیوە، ئەو ڕۆژەمان بە تەواوی بیر هاتەوە، فیلمەکە زۆر بە باشی دروستکراوە، ئێمە هەموو ئەو ئازارەمان ئەزموون کردووە، ژنی زۆر ئازا و بوێرمان لە کاتی جینۆسایدا هەبوو، من بۆخۆم شایەتی ئازایەتی دایکێک بووم لە کاتی کوشتنیدا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە.
وتیشی: بەڕاستی کۆمەڵکوژیەکییەکی زۆر گەورەبوو کە ڕووبەڕووی ئێمە بووەوە، بەڵام باوەڕی کۆمەڵگاکەشمان زۆر بەهێزبوو، بەتایبەت کاتێک گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار هاتن بە هاوارمانەوە و ئەوکاتە ئیتر ئێمە زانیان کە لە ناوناچین، چونکە پشتیوانێکمان بۆ دروست بوو، سڵاو لە هەموو گەریلاکانی سەر چیاکە دەکەین، ئێمە وەک ژنانی ئێزیدی ئەم کارە زۆر پیرۆز دەبینین، چونکە ئەم کارە دەبێتە بەڵگەیەک بۆ مێژوو.
ب. ق
Comments are closed.