سلێمانی
ئەمڕۆ بە دروشمی “ڕازی تەوەرەکان بۆ ژیاندۆستی” ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان، پێشانگایەکی پۆستەرە شیعریان بۆ ٣٣ ژنە نووسەر و شاعیر لە شاری سلێمانی کردەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەلەری مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکەی شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوەکان و چالاکوانان ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشانگایەکی پۆستەرە شیعریان بە دروشمی “ڕازیی تەوەرەکان بۆ ژیاندۆستی” بۆ ٣٣ ژنە نووسەر و شاعیر کردەوە.
لە پێشانگاکەدا ژنان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە پیشانگاکەدا کردبوو، تێیدا ژنان پۆستەرە شیعری ژنە نووسەر و شاعیرە نمایشکرا.
ناوەڕۆکی پۆستەرە شیعرییەکان باسیان لە ئاستەنگەکانی بەردەم ژنان دەکردەوە لە کۆمەڵگەدا، لە ڕووی پێدانی ئەرک و مافەکانیان.

شەیدا مەعروف، سەرۆکی ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشان لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، لە پێشەنگاکەدا ٣٣ ژنە نووسەر و شاعیر لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بە یەک پۆستەرە شیعری تایبەت بە خۆیان بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کردووە.
وتیشی: لە ڕێگەی ئەم جۆرە پێشانگایانەوە دەمانەوێت بە کۆمەڵگە بڵێین ژنان بۆ ئەوە درووست نەکروان تەنها لە ماڵەوە دانیشن و کاری ماڵەوە بکەن، بەڵکو دەبێت ژنان بێنە دەرەوە و هاوشانی پیاوان بەشداریی لە کار و چالاکییەکان بکەن.
هەر لە پێشانگایەکەدا لەلایەن چەند ژنە شاعێرێکی بە شداربووی پێشانگایەکە، چەند شیعرێک خوێنرایەوە.
هـ.ح
Comments are closed.