سلێمانى
لە شاری سلێمانی، فێستیڤاڵی هەفتە چالاکیی کتێب کرایەوە و تێیدا نزیکەی ١٠ هەزار ناونیشان لەخۆ دەگرێت و بڕیارە چالاکییەکە تا ڕۆژی پێنجشەمە بەردەوام دەبێت.
ماوەی سێ ڕۆژە، لە کتێبخانەی گشتیی شاری سلێمانی، بە چاودێری وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان لەگەڵ کتێبخانەی گشتیی سلێمانی، فێستیڤاڵی هەفتە چالاکی کتێبخانە، ماوەی سێ ڕۆژە کراوەتەوە.
فێستیڤاڵەکە پێکدێت لە چەندین چالاکی جۆراوجۆری هونەریی، پێشانگای شێوەکاریی و فۆتۆگرافیی و کاری دەستی، پێشکەشکردنی فیلم، سیمینار و چەندین کۆڕی شیعریی.

لە بارەی فێستیڤاڵەکەوە، شاهۆ عوسمان، ئەندامی لیژنەی باڵای فێستیڤاڵەکە بە ڕۆژنیوزی وت: فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژی شەمەوە کراوەتەوە و کۆمەڵێک چالاکی جیاوازی هونەریی، پێشانگای کاری دەستی و شێوەکاری و کۆڕی شیعری لەخۆ دەگرێت، تا ڕۆژی پێنجشەمەش بەردەوام دەبێت.
شاهۆ عوسمان باسى لەوەشکرد، لە فێستیڤاڵەکەدا ١٦ ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە لە شاری سلێمانی بەشدار بوون و نزیکەی ١٠ هەزار ناونیشان لە خۆ دەگرێت.
سەبارەت بە بەشداریی هاوڵاتییان لە فێستیڤاڵەکەدا، ئەوەى خستە ڕوو، بەراورد بە وەرزی پشووی هاوین، بەداخەوە ڕێژەیەکی کەم لە هاوڵاتییان بەشدارییان کردووە.
ئـ.م
Comments are closed.