کەرکووک
لە پاش خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی شاری کەرکووک، بە هۆی دەنگۆی دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندان لە نیوەڕۆی دوێنێوە، هێزە سەربازیی و ئەمنییەکانی عێراق، بە ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سەربازییەوە کە بەشێکیان چەکی دۆشکەی ١٢ و نیویان لە سەرە، دەورووبەری قەڵای کەرکووکیان تەنیوە، تا ئێستاش ئەو هێزە لە شوێنی خۆیان ماون.
دوێنێ ئەو هێزە هەموو ئەو شەقامانەیان داخست کە بەرەو قەڵا دەڕۆن، ئەمڕۆ شەقامەکانیان کردووەتەوە بەڵام هێشتا لە شوێنی خۆیان ماون و بە وتەی خۆیان، بۆ دۆخی لە ناکاو لەوێن و دیار نییە تا کەی دەمێننەوە.
لە ٢ـی ئەیلول، بەشێک لە کوردانی گەڕەکی ڕەحیماوا لە شاری کەرکووک، لە دژی چادری خۆپیشاندەرانی عەرەبی سوننە و بەرەی تورکمانیی هاوپەیمانی پەدەکە، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، کە ڕێگای سەرەکی کەرکووک هەولێریان داخستبوو، لە ئەنجامدا پێکدادان درووست بوو، بە گولـلەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، چوار گەنجی کورد شەهید بوون.
ب.گ
Comments are closed.