چاودێرانی سیاسیی هەولێر: ڕێبەر ئۆجالان لەسەر ئازادیی گەلەکەی گۆشەگیرکراوە

هەولێر

دەوڵەتى فاشیستی تورک ماوەى دوو ساڵە گۆشەگیرییەکى توندی خستووەتە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەدان داواکاریی بۆ دیدار و سەردان و چاوپێکەوتنی ئیمرالی لەلایەن پارێزەر و خانەوادە و ڕێکخراو کەسایەتییەکان ڕەت کردووەتەوە، چاودێرانی سیاسی لە شاری هەولێر، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕێبەر ئۆجالان لەسەر ئازادیی گەلەکەى زیندانی کراوە و پێویستە گەلی کوردیش هەموو پێکەوە کار بۆ ئازادبوونى بکەن.

لە ٣٠ مانگ نزیک دەبێتەوە کە دەوڵەتى فاشیستى ئاکەپە-مەهەپە گۆشەگیرییەکى توندیان خستووەتە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو دیدارو سەردانێکیان بۆ ئیمرالی قەدەغە کردووە، لە کاتێکدا لە تەواوی جیهان ئازادییخوازان ڕۆژانە خۆپیشاندان و کەمپەینی جیاواز ئەنجام دەدەن بۆ شکاندنی ئەو گۆشەگیریییە.

چاودێرانی سیاسی لە شاری هەولێر داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن و دەڵێن: عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر مافەکانی گەلەکەی دەستگیر کراوە، بۆیە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و تەواوی گەلی کورد پشتیوانی لە  ئازادبوونی ئەم سەرکردەیە بکەن.

عەبدولمەسید سەلمان
عەبدولمەسید سەلمان

عەبدولمەسید سەلمان ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسییە وتی: ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرکردەیکی تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری هەر چوار پارچەی کوردستانە، بە پیلانێکی نێودەوڵەتیی ماوەی ٢٤ساڵە بەبێ تاوان بەهۆی شۆڤێنیەتی دەوڵەتی تورک خراوەتە زیندانەوە و گۆشەگیر کراوە.

وتیشی: زیندانییکردن و گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان کارێکی فاشیزمی ڕژێمی تورکیایە، بۆیە بە ئازادبوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تەواوی وەڵاتی تورکیا و ناوچەکە دێتە ئاراوە، داواکارە هەموو گەلی کورد و ئازدییخوازان بەیەکەوە داوای ئازادبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا لە زیندان بکرێت.

هاوکات زیرەک کەمال چاودێری سیاسییە لە شاری هەولێر و باس لەوە دەکات، عەبدوڵا ئۆجالان بە پیلانێکی نێودەوڵەتیی لەسەر دۆزی ڕەوای گەلی کورد دەستگیر کراوە، کە ماوەی چەندین ساڵە بەبێ دادگاییکردن زیندانی کراوە، لە کاتێکدا ئەوە سەرکردە مەزنە داوای مافەکانی نەتەوەکەی کردووە.

زیرەک کەمال
زیرەک کەمال

زیرەک کەمال وتیشی: ڕێبەر ئۆجالان هەمیشە کاری لەسەر ئاشتی و دیموکراسی و پێکەوە ژیان کردووە، دژایەتی هیچ لایەن و نەتەوەیەکی نەکردووە، بۆیە بە گۆشەگیرکردن و زیندانیکردنی ئەم سەرکردەیە کێشەکان چارەسەر ناکرێت.

ئەو چاودێرە سیاسییە داواکاریشە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پشیتوانی لە ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت لە زیندان، چوونکە گۆشەگیرکردنى ئەو هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.

هـ.ح

Comments are closed.