سلێمانی
ئەمشەو دەستپێکی یەكەمین فێستیڤاڵی هونەریی سلێمانیی بە بەشداری دوو گرووپ و ژنە گۆرانیبێژێكی باكووریی بەڕێوەچوو، وابڕیارە تا ١١ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئەمشەو، لە شانۆی ڕۆمانیی لە پاركی هەواری شار لە شاری سلێمانی، یەكەمین فێستیڤاڵی هونەریی سلێمانی (ئاوازی گەلان)، لە یەكەم ڕۆژیدا دەستیپێكرد.
فێستیڤاڵەكە سەرەتا بە خولەكێك وەستان بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستی پێكرد، پاشان لەلایەن سەروەر تەها،وتەی فێستیڤاڵەكە خوێندرایەوە و وتی: هەوڵدەدەین لە ڕێگەی ئەم فێستیڤاڵەوە هونەر و كولتووری كوردیی بە جیهان بناسێنین، ئەمە دەبێتە یەكەم فێستیڤاڵی هونەریی و میوزیكیی گەلانی ناوچەكە، كە ئاوازی پێكەوە ژیان و ئازادیی دەچڕن.
دواتر لەلایەن گرووپی كیژانی سلێمانییەوە، چەند بەرهەمێكی هونەریی پێشكەش كرا و میوانانیان ئاوێتەی سەدای سەنتوور جریوەی ساز كرد.
پاشان، ژنە گۆرانیبێژی باكووری كوردستان، پەروین چاكار، بە دەنگە جیاواز و تایبەتەكەی چەند گۆرانییەكی پێشكەشكرد، یەكێك لەوانەش بەناوبانگترین گۆرانیی ئەو هونەرمەندە بوو بە ناوی نەورۆزی ساڵی ١٩٧٩.
لە كۆتایی یەكەم ڕۆژی فێستیڤاڵەكەدا، گرووپی نیشتیمانی بۆ میوزیكی كولتووری عێراقی، چەند بەرهەمێكی گۆرانی عێراقیی و مەوالی ناوچەكانی باشوور و ڕۆئاوای عێراقیان چڕیی و شەوەكەیان پڕ كرد لە ئاواز و گۆرانیی.
بڕیاریشە فێستیڤاڵەكە بە بەشداری چەندین گرووپ و گۆرانیبێژی ناوخۆ و ناوچەكە، تا ١١ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ر.س
Comments are closed.