هەولێر
هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى داگیرکەریی تورک بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان لە زەمین و ئاسمانەوە بەردەوامە و حکومەتى هەرێم و عێراقیش نەک هەر بێدەنگن، بەڵکو هاوکاریی دەوڵەتى تورک دەکەن بۆ ئەو هێرشانە، چالاکوانانى هەولێریش دەڵێن: پێویستە گەلی کورد بەیەک دەنگ لە ئاست ئەو هێرشانە هەڵوێستى توند نیشان بدەین.
هەر لە زاپەوە تا پێنجوێن هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى داگیرکەریی تورک لە زەمین و ئاسمانەوە بەردەوامە و هاوڵاتیان و ماڵ و حاڵیان دەکرێتە ئامانج، تەنیا لەمساڵدا نزیکەى ٥٠٠ هێرش بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان کراونەتە سەر ناوچە جیاوازەکانى هەرێم و تەنیا لە دوو مانگی ڕابردووشدا پێنج هاوڵاتیی شەهید بوون.
بەشێک لە چالاکوانانى هەولێر لە بارەی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە، ڕەخنە لە بێدەنگی دەسەڵاتدارانی هەرێم و عێراق دەگرن و دەشڵێن: دەوڵەتى تورک لە هەر چوار پاچەی کوردستان هەوڵی لەناوبردنی گەلی کورد دەدات، بۆیە پێویستە گەلی کورد بە یەکگرتوویی هەبێت بەرامبەر بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتى تورک بووەستینەوە.

محەمەد سەلیم چالاکوانێکی شاری هەولێرە ئاماژە بەوە دەکات، دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا هەمیشە لە هەوڵدایە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی لەناو بەرێت، بە جۆرێک ڕۆژانە خاکی باشووری کوردستان تۆپبباڕان دەکرێت و هاوڵاتییان بە ئامانج دەگیرێن و سروشتی سنوورەکانمان تێکدەدرێت.
ئەو چالاکوانە بۆ ڕۆژنیوز وتی: دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پچڕاندنی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆری بازرگانی دەوڵەتی تورکیا ناچار بکرێت هێرش و تۆپبارانەکان بۆ سەر باشووری کوردستان بوەستێندرێت.
چالاکوانەکەى شاری هەولێر چیتر کورد بێ دەنگ نەبێت بەرامبەر ئەو هێرشە داگیرکارییانەى دەوڵەتى تورک و گەلی کورد بە یەکگرتوویی دژی ئەو هێرشانە بووەستنەوە.

جەوهەر سەیدا چالاکوانیکی دیکەی شاری هەولێرە باس لەوە دەکات: ڕۆژانە سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەبەزێندرێت، بەهۆی تۆپبارانەکانەوە نائارامی ناوچە سنوورییەکان درووستبووە، کە ڕۆژانە ڕەز و باخی جووتیاران تێکدەدرێت، بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک هەڕەشەیە بۆ سەر گیانی هاوڵاتییان باشووری کوردستان.
جەوهەر سەیدا بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: گەلی کورد نابێت لە ئاست هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بێدەنگی هەڵبژێرێت، بەڵکوو دەبێت بە یەکگرتنی نەتەوەی کوردە دژی داگیرکارییەکان بووەستینەوە.
ئەو چالاکوانە ڕەخنە لە مامەڵە و سیاسەتى هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێم دەگرێت کە لە ئاست هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بێدەنگ و بێ هەڵوێستن، بۆیە داوا لە حکومەتی عیراق دەکات سیادەی سنوورەکان بپارێزێت و دژی تۆپبارانەکان بوەستێت.
هـ.ح
Comments are closed.