ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر هێژا قەلەندەر دەڵێت، چەند هۆکارێک دەبنە هۆى تووشبوون بە نەخۆشى چەورى جگەر لەوانەش قەڵەوی، فشارى بەرزى خوێن، ژەهراویبوون، کۆلیسترۆڵی بەرزی خوێن و بەدخۆراکى.
دکتۆر هێژا قەلەندەر، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى نەشتەرگەریی کۆئەندامى هەرس، جگەر، پەنکریاس و بۆرییەکانى زراو، لە نووسینێکدا ئاماژە بە هۆکارەکانى تووشبوون بە نەخۆشییەکانى چەورى جگەر دەکات و دەقى نووسینەکەش بەمجۆرەیە:-
هۆکارەکانی توشبوون بە چەوری جگەر کامانەن؟
یەکەم– قەڵەوی
دووەم– شەکرەی جۆری ۲
سێیەم– فشاری بەرزی خوێن
چوارەم– بەکارهێنانی دەرمانی وەکو ئەسپرین، دەرمانە ستڕۆیدیەکان، تامۆکسیفێن و تیتراسایکلین.
پێنجەم– سکپڕیی
شەشەم– ژەهراوی بوون
حەوتەم– ڤایرۆسەکان وەکو ڤایرۆسی هەپاتیت A و زۆربەی ڤایرۆسەکانی دیکە.
هەشتەم– بەدخۆراکی
نۆیەم– کۆلیسترۆڵی بەرزی خوێن
دەیەم– کێشە لە کارکردنی سایرۆد
یانزەیەم– هەندێک نەخۆشی هێلکەدان
ئـ.م
Comments are closed.