لەناو بارودۆخی عەسکەرتارییەتی کەرکووک ماوەی سێ ڕۆژە شانۆ بەردەوامە

کەرکوک

شانۆگەری بە ناوی “مرۆڤم بینی بە بێ جل، جلم بینی بە بێ مرۆڤ”، ماوەی سێ ڕۆژە لە کەرکووک نمایش دەکرێت، ئەمڕۆ دوا ڕۆژی نمایش بوو، لە کاتێکدایە بە درێژایی ڕۆژانی نمایش، گەڕەکە کوردییەکان بە سەرباز تەنرابوو.

گرووپی ستەیج کە دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کەرکووکن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە دۆخی نالەبار و عەسکەرتاریەتی شارەکەدا، لە هۆڵی شانۆ لە سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکووک بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر نمایشیان کرد، بە جوڵە و گفتوگۆکانیان بینەرانیان دەهێنایە قاقای پێکەنین و ئازارەکانی هەژار و بێ باکی سەرمایەدار و دەستڕۆیشتووەکانیان نمایشدەکرد.

نواندنکارەکان بریتیبوون لە، دارا عەزەدین، هۆزان شێرزاد، هاوسەر ئیدریس، محەمەد سیروان، عیماد مەهدی و محەمەد عەبدووڵا، لەلایەن گۆران عەدنانەوە کاری دەر‌هێنانی بۆ کراوە.

ر.س

Comments are closed.