ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکى سوک لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان و پلەکانى گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە، دەشڵێن، پلەکانی گەرماش سبەینێ بەراورد بە ئەمڕۆ زیاتر بەرز دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکى سوک لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان و هەروەها، پلەکانى گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە و خێراى با لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لەنێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت .
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک و پلەکانى گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ زیاتر بەرز دەبنەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێى پێشبنیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٢ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٨ پلەیە.
ئ.م
Comments are closed.