ناوەندى هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێکى فراوان لە گوندەکانى، سەرسووراو، میراوا، برالە، سەربرالە لە سنووری پێنجوێن کەوتەوە و لە ئەنجامدا ١٥٠ دۆنم، پووش و پاوان و دارستان سووتان.
بەڕیوەبەرایەتى پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاوی کردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێکى فراوان لە گوندەکانى، سەرسووراو، میراوا، برالە، سەربرالە لە سنووری پێنجوێن-ى سەر بە پارێزگاى سلێمانى کەوتەوە.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن، بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە ١٥٠ دۆنم لە پووش و پاوان دارستان سووتاوە و زیانێکى زۆریش بە سرووشتی ناوچەکە گەیشتووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمساڵ ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان ڕووى لە زیادبوون کردووە و بە هۆیانەوە هەزاران دۆنم لە پووش و پاوان و ڕەز و باخ و دانەوێڵەی هاوڵاتییان سووتاون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە چەند کەسێک بە تۆمەتى ئاگربەردانی بە ئەنقەست دەستگیر کراون.
ئ.م
Comments are closed.