هەزار و ٨٠٨ منداڵ لە سلێمانى تووشى سکچوون و ڕشانەوە بوون

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندرووستی سلێمانی بڵاوى کردەوە، مانگى ڕابردوو ١٦ هەزار و ٨٠٨ منداڵ لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەدى تایبەت بە منداڵان چارەسەر كراون، دەشڵێن: لەو مانگەدا هەزار و ٦٨٩ منداڵ توشى سکچوون و ڕشانەوە و وشکبوونەوە بوون.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندرووستیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، لە بەروارى ١ بۆ ٣١ـى ئاب ١٦ هەزار و ٨٠٨ منداڵ لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ى تایبەت بە منداڵان چارەسەر كراون.

دەشڵێن: لەو مانگەدا هەزار و ٦٨٩ منداڵ توشى سکچوون و ڕشانەوە و وشکبوونەوە بوون، هەروەها، ٣٥٥ حاڵەتى هەناسە تووندى منداڵان تۆمار کراوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ٢٩٤ منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی، ٣٣٨ منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار، ٣٠١ منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و ١٧٨ منداڵ لە بەشی نەبەكام هێنراونەتە نەخۆشخانە.

ئـ.م

Comments are closed.