لە مەراسیمێکدا چوارەمین ساڵیادی گرووپی هونەریی کوردستان بەڕێوەچوو

سلێمانی

ئەمڕۆ مەراسیمێک بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی گرووپی هونەریی کوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا خەڵاتی ڕێزلێنان بە چوار هونەرمەندی شێوەکار بەخشرا .

لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چالاکیی قوتابخانەکانی سلێمانی، بە ئامادەبوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، مەراسیمی چوارەمین ساڵیادی گرووپی هونەریی کوردستان، بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان لە ڕێگەی ئامێری داتاشۆوە، ڤیتییەک لەسەر کارەهونەرییەکانی گرووپەکە لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا پێشکەشکرا.

پاشان دانا دارا، سەرۆکی گرووپەکە وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا سەخت بوو بۆمان، چونکە سەردەمی نائومێدی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی هەبوو، وەزارەتی ڕۆشنبیریش هاوکاری نەدەکردین، بۆ ئەوەی جووڵەی هونەریی لە سلێمانی و کوردستان نەوەستێت، سەرەڕای زۆر ئاستەنگی، بەڵام هەر بەردەوام بووین و بەردەوامیش دەبین.

دواتر لە لایەن شاعیری گەنج، زانیار عادل، چەند شیعرێک پێشکەش کرا و مۆمی چوارەمین ساڵیادی گرووپەکە لەلایەن ئەندامانی گرووپەکەوە داگیرسێندرا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە هەر یەک لە هونەرمەندانی شێوەکار ( ئاسۆس جاف، چێنەر نزار، عومەر جەمیل)، هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە کۆمەڵێک دەزگای ڕاگەیاندن، لەناویشیدا کۆمپانیای چەتر بۆ کاری میدیایی یەکێک بوو لە ئەو دەزگایانە.

ر.س

 

Comments are closed.