لەم ناوچانەى هەرێم باران دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، دەشڵێن: ئاسمانی سبەینێش وەک ئەمڕۆ دەبێت و ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور لە کاتەکانی پاش نیوەڕۆدا.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لەنێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت .

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان  پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور لە کاتەکانی پاش نیوەڕۆدا.

باس لەوەشکراوە، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبنیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٠ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٥ پلەیە.

ئـ.م

Comments are closed.