ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر زیرەک ئەنوەر دەڵێت، تووشبوون بە پەستانى خوێن لە پێش تەمەنى ٣٠ ساڵى یان دواى ٥٠ ساڵى و ئاوسان و کۆبوونەوەى شلە لە جەستەدا و سستبوونى دڵ بەشێک لە نیشانەکانى کەسى توشبوون بە نەخۆشى تەسککبوونەوەى خوێنبەرەکانى گورچیلە.
دکتۆر زیرەک ئەنوەر، پسپۆڕى نەشتەرگەریى نەخۆشییەکانى، سنگ و دڵ و بۆرییەکانى خوێن، لە نووسینێکدا ئاماژە بەو نیشانانە دەکات، کە دەریدەخات کەسێک تووشبووە بە نەخۆشى تەسکبوونەوەى خوێنبەرەکانى گورچیلە و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
نیشانەکانى تەسکبوونەوەى خوێنبەرەکانى گورچیلە کامانەن؟
یەکەم- زۆربەى جار لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەک بە نەخۆشەکەوە دیار نابێت تا دەگاتە قۆناغى مەترسیدار.
دووەم- دەرکەوتنى لەپڕى بەرزە پەستانى خوێن یان بوونى بەرزە پەستانى خوێن بە بێ بوونى هیچ هۆکارێک.
سێیەم- توشبوون بە بەرزە پەستانى خوێن لە پێش تەمەنى ٣٠ ساڵى یان دواى ٥٠ ساڵى.
چوارەم- بوونى بەرزە پەستانى خوێن، کە بە ئاسانى کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
پێنجەم- بوونى پڕۆتین لەناو میزدا.
شەشەم- ئاوسان و کۆبوونەوەى شلە لە جەستەدا.
حەوتەم- سستبوونى دڵ.
ئـ.م
Comments are closed.