لە سنووری پێنجوێن ٧٠ دۆنم پووش و پاوان سووتا

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێکى فراوان لە گوندى، قزڵجە لە سنووری پێنجوێن کەوتەوە و لە ئەنجامدا ٧٠ دۆنم، پووش و پاوان و دارستان سووتان.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاوی کردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێکى فراوان لە گوندى، قزڵجە لە سنووری پێنجوێن-ى سەر بە پارێزگاى سلێمانى کەوتەوە.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن، بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە ٧٠ دۆنم لە پووش و پاوان دارستان سووتاوە و زیانێکى زۆریش بە سرووشتی ناوچەکە گەیشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمساڵ ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان ڕووى لە زیادبوون کردووە و بە هۆیانەوە هەزاران دۆنم لە پووش و پاوان و ڕەز و باخ و دانەوێڵەی هاوڵاتییان سووتاون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە چەند کەسێک بە تۆمەتى ئاگربەردانی بە ئەنقەست دەستگیر کراون.

ئـ.م

Comments are closed.