بەهۆی لافاوەوە ١٠ هەزار كەس لە لیبیا گیانیان لەدەستداوە

ناوەندی هەواڵەكان

سەرۆكی حكومەتی لیبیا ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەكەی سەرەتای ئەم هەفتەوە، كە شارەكانی لیبیای گرتووەتەوە، ١٠ هەزار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و هەزاران كەسیش بێ سەروشوێن بوون.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لافاوێكی بەهێز چەند ناوچەیەكی ڕۆژهەڵاتی لیبیای گرتەوە، بە تایبەتی شارەكانی بەیدە، مەرج، سووسێ و دێرنە، كە زیانی زۆری ماددی و مرۆیی بە وڵاتەكە گەیاندووە.

ئوسامە حەمەد، سەرۆكی حكومەتی لیبیا بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەكەی سەرەتای ئەم هەفتەوە، كە شارەكانی لیبیای گرتووەتەوە، ١٠ هەزار هاوڵاتی گیانی لەدەستدا و هەزاران كەسیش بێ سەروشوێن بوون، هەروەها چەندین بەنداوی وڵات ڕووخاوە و گەڕەكە نیشتەجێبوونەكان تەخت بوون، دۆخەكە لە لیبیا زۆر كارەساتبارە.

ئاماژەی بەوەش كرد، شاری دێرنە زۆر زیانی بەركەوتووە، داوای لە كارمەندانی پزیشكی و یاریدەدەرانی پزیشكی كرد، بە پەلە بچنە ئەو شارە بۆ ئەوەی هاوكاری هاوڵاتییان بكەن، هەروەها ڕێگری لە زیادبوونی ژمارەی قوربانییەكان بكەن.

بە هۆی ئەو لافاوە بەهێزەی چەند ڕۆژی ڕابردووی لیبیا بە هەزاران كەس بوونتە قوربانی و بە هەزارانی دیكە بێ سەروشوێن و بێ حاڵ و ماڵ بوون، لە ئێستادا وڵات بە دۆخێكی ناهەمواردا تێپەڕ دەبێت.

هـ.ئ

Comments are closed.