باران لە چەند ناوچەیەکى هەرێم دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەور لە هەندێ ناوچە، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک جار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینى هەندێ نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتى هەرێم.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەور لە هەندێ ناوچە و خێراىی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت .

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینى هەندێ نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتى هەرێم.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبنیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤١ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٧ پلەیە.

ئـ.م

 

Comments are closed.