کەمال چۆمانی
مەسرور بارزانی لە ٣ـی ئەیلوولدا نامەیەکی پاڕانەوەی بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ناردووە و یەکشەممەی ڕابردوو گەیەندرایە کۆشکی سپی، تێیدا داوای پشتیوانی دەکات و دەڵێ: (ئێستا ئەو نامەیەت بۆ دەنووسم دیسان لە ساتەوەختێکی چارەنووسسازی مێژووماندا، دۆخێک، کە دەترسم لەوانەیە زەحمەتیمان هەبێ بۆ ئەوەی بەسەریدا زاڵ ببین.. ئێمە لە ڕووی ئابوورییەوە وا خوێنمان لێ دەتکێ [دەستەواژەکە ئینگلیزییە و واتا دۆخی ئابووریمان زۆر زۆر خراپە] و لە ڕووی سیاسیشەوە خوێن لە جەستەماندا وا کۆتایی دێ.
بۆ یەکەم جار لەوەتەی من سەرۆک وەزیرانم، نیگەرانییەکی قووڵ دایگرتووم، کە ئەو هەڵمەتە ناشەرافەتمەندانەیەی لە دژمانە بەڕێوە دەچێ لەوانەیە ببێتە هۆکاری ڕووخانی ئەو مۆدێلە فیدراڵیەی عێراق، کە ئەمریکا لە ٢٠٠٣ سپۆنسەری کرد و لەو کاتەوە لە پشتیەوە وەستاوە.)
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی لەسەر حیسابی بودجەی گشتیی دۆکیومێنتارییەکی بۆ خۆی درووستکرد بە ناوی (سەرۆکوەزیرانی خۆڕاگر)، لە یەکەم ڕۆژیشەوە باسی (کوردستانێکی بەهێزتر) دەکات، ئەم نامەیە ڕێک پێچەوانەکەی نیشان دەدات.
هیوادارم ئێستا مەسرور بارزانی تێگەییشتبێ دژایەتیکردنی ئازادیی و دیموکراسیی باجەکەی ئەوەیە لە بەردەم گەلەکەی خۆی و دونیا سەرشۆڕی دەکات و دەبێ بچەمێتەوە، گوتاری فوتێکراو و تاکڕەوانە و پۆپۆلیستانە، کە حیساب بۆ پەرلەمان، دیموکراسی، قانوون و فشاری ناوخۆیی و ناودەوڵەتیی ناکات، تووشی ئەو ئیحراجییەی دەکات.
ئـ.م
Comments are closed.